ئینگلتەرا

برونۆ فێرناندێز بە باشترین یاریزانی مانگی پریمەرلیگ دیاری کرا

یاریگا- برونۆ فێرناندێز وەک باشترین یاریزانی پریمەرلیگ بۆ مانگی فێبرایەر دیاری کرا.

ناوەڕاستکارەکەی مانچستەر یونایتد لە سێ یاری ئەو مانگەدا بەرامبەر وۆڵڤەرهامپتن و یەکسان و، بەرامبەر چێڵسی و واتفۆردیش براوە بوون. خاوەنی ئەسیستێک بوو لە دژی چێلسی و هەرەوەگا گۆڵێک و ئەسیستێکیش لە دژی واتفۆرد.

فێرناندێزی پورتوگالی لە گواستنەوەکانی زستانەدا لە بەنفیکاوە گواسترایەوە ئۆڵدترافۆرد، جگە لە دوو مانگی سەرەتا، لە یارییەکانی دواتردا توانی ئاستی خۆی پیشان بدات و ئێستا پێگەی سەرەکی یاری کردنی مسۆگەر کردووە لە ژێر ڕاهێنەرایەتی سۆڵشیایەر. باس لەوەش دەکرێت، بەرزبوونەوەی ئاستی ناوبراو، شوێنی پۆڵ پۆگبا بە تەواوەتی لەق دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button