ئه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترین

شۆک: مباپێ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ کراوه

یاریگا
کلیان مباپێ، هێرشبەری فەڕەنسی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا پشکنینی ڤایرۆسی بۆ کراوە و سبەی ئەنجامەکەی بڵاودەکرێتەوە.

رۆژنامەی لێکیپی فەڕەنسی بڵاویکردووە هێرشبەری شازادەکان لە چەند رۆژ رابردوو تووشی نەخۆشی بووە و دەرکەوتووە تایەکی زۆری هەیە، بۆیە پشکنینی بۆ کراوە و ترسی ئەوە هەیە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببێت، بەڵام پشکنینە سەرەتاییەکان دەریانخستووە تەندروستی باشە و هیچ کێشەیەکی نیە.

لە ماوەی رابردوو چەندین کەس لە فەڕەنسا تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون و بەم دواییەش وەزیری رۆشنبیری ئەم وڵاتە تووشی ڤایرۆسەکە بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button