ئینزاگی باس لە رووبەرووبوونەوەی مانچێستەر سیتی دەكات

یاریگا –
سیمۆنی ئینزاگی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی هیلالی سعوودی دڵخۆشی خۆی بە گەیشتنیان بە قۆناخی شازدەی جامی جیهانی یانەكان دەربڕی.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە كۆتا یاریی قۆناخی كۆمەڵەكان هیلال و پاچووكا رووبەرووی یەک بوونەوە و یارییەكەش بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لەبەرژەوەندی یانەسعوودیەكە كۆتاییهات، بەو ئەنجامەش ریال مەدرید بە یەكەمی كۆمەڵەكە و هیلالیش بە دووەمی كۆمەڵەكەی گەیشتنە قۆناخی داهاتوو.
لە قۆناخی شازدەی جامی جیهانی یانەكان هیلال رووبەڕووی مانچێستەر سیتی دەبێتەوە.
🔹#كبير_آسيا إلى دور الـ 16 من كأس العالم للأندية ✨ pic.twitter.com/okaoYnlYix
— نادي الهلال السعودي (@Alhilal_FC) June 27, 2025
لەدوای یارییەكە سیمۆنی ئینزاگی گوتی:
زۆر دڵخۆشم بۆ یاریزانەكان، هاندەران و ئەوانەی لە یانەكەدا كاردەكەن، لە یەكەم رۆژی پاڵەوانیەتیەكەوە گوتم دەمانەوێت لە كێبڕكێكەدا بمێنینەوە، ئەمڕۆش هەنگاوێكی گرنگمان نا.
لەگەڵ یاریزانەكان قسەم كرد و گەیشتن بە قۆناخی شازدە ئامانجێكی ئاسان نەبوو، ئێستاش رووبەرووی یەکێک لە باشترین یانەكانی جیهان دەبینەوە، یاریی لەو شێوەیە یارمەتیت دەدات زیاتر گەشە بكەیت.
پێپ گواردیۆلا راهێنەرێكی نایابە، یاریكردن بەرامبەر مانچێستەر سیتی شانازیە، ئەوان تۆپی پێیەكی سەرنجڕاكێش پێشكەشدەكەن.
چاوەڕوان دەكرێت رۆژی 1-7 هیلال و مانچێستەر سیتی رووبەڕووی یەک ببنەوە.