ئینگلتەراگرنگترین

جێرێمی فریمپۆنگ؛ شوێنی ئالێکساندەر ئاڕنۆڵد پڕدەکەمەوە

Yariga App

یاریگا –

جێرێمی فریمپۆنگ، بەرگریکاری هۆڵەندی بەڵێنی پڕکردنەوەی شوێنی ئالێکساندەر ئاڕنۆڵد بە هاندەرانی لیڤەرپوول دەدات.

فریمپۆنگ لەم هاوینە بەبڕی 35 ملیۆن یۆرۆ لە بایەر لیڤەرکوزنی ئەڵمانییەوە پەیوەندی بە لیڤەرپوول کرد و تاوەکو هاوینی 2030 یاریی بۆ رێدز دەکات.

یاریزانە 24 ساڵانییەکە لە لێدوانێکی بۆ تۆڕی سکای سپۆرت، هاندەرانی لیڤەرپوولی دڵنیاکردەوە، لە دەتوانێت شوێنی ئاڕنۆڵد پڕبکاتەوە. ئەمەش دوای ئەوەی ئالێکساندەر لەم هاوینە لیڤەرپوولی جێهێشت و پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد.

دەزانم پڕکردنەوەی شوێنی ئاڕنۆڵد ئاسان نییە، لیڤەرپوول تیپێکی مەزنە و بەهۆی سیفەتە بەهێزەکانی بەردەوام نازناو بەدەستدەهێنێت، ئەگەر درێسی لیڤەرپوول بپۆشیت پێویستە خۆت بسەلمێنیت و ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەیت، من هەمیشە باوەڕم بەخۆم هەبووە و بۆ بردنەوە لێرەم.

پرێمەرلیگ باشترین خولی جیهانە، لە مانچێستەر گەورەبووم، بۆیە هەمیشە حەزم دەکرد بگەڕێمەوە ئینگڵتەڕا و ئەوە پلانم بوو.

ئاڕنە سڵۆت، راهێنەری لیڤەرپوول بڕوای تەواوی بە فریمپۆنگ هەیە و بڕوای وایە دەتوانێت بەباشی شوێنی ئاڕنۆڵد پڕبکاتەوە، جێرێمی دەتوانێت لە باڵی بەرگری و باڵی هێرشبەرییش یاریی بکات و ئەوەش هاوکارییەکی زۆری پلانەکانی سڵۆت دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button