ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بۆڕووسیا دۆرتموند وەڵامی ئۆفەرە 50 ملیۆن یۆرۆییەکەی چێڵسی دایەوە

Yariga App

یاریگا –

بۆڕووسیا دۆرتموند وەڵامی ئۆفەرە 50 ملیۆن یۆرۆییەکەی چێڵسی داوەتەوە و بە یانە ئینگلیزییەکە راگەیاندووە، ئامادە نییە بەو پارەیە دەستبەرداری جەیمی گیتێنس یاریزانی لاوی یانەکەی بێت.

فابریس هاوکینس رۆژنامەنووسی فەڕەنسی لە کەناڵی RMC SPORTـی فەڕەنسی ئاشکرایکردووە، بۆڕووسیا دۆرتموند هەر یەکسەر وەڵامی ئۆفەرەکەی چێڵسی داوەتەوە و رەتیکردووەتەوە بە 50 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری جەیمی گیتێنس یاریزانی 20 سالانی یانەکەی بێت.

ئەمە دووەم ئۆفەرە لەلایەن دۆرتموندەوە رەتدەکرێتەوە، پێشتر ئۆفەری یەکەمی بە 35 ملیۆن یۆرۆ رەتکردەوە و ئەمجارە ئۆفەری دووەمی بلووزی بە 50 ملیۆن یۆرۆ رەتکردەوە، کە بلووز دەیەوێت ئەم هاوینە بە هەر شێوەیەک بێت ئەم یاریزانە لاوە ئینگلیزییە بباتە ریزەکانی.

پێشتر فابریس هاوکینس رایگەیاندبوو، چێڵسی لەگەڵ جەیمی گیتێنس لەسەر بەندە کەسییەکان رێککەوتوون و ئەو یاریزانە لاوە ئینگلیزییە بۆ ماوەی حەفت ساڵ گرێبەست لەگەڵ بلووز واژۆ دەکات، بەڵام پێشتر دۆرتموند ئۆفەرێكی چێڵسی بە بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ رەتکردووەتەوە و بلووز ئەمجارە ئۆفەرەکەی بۆ 50 ملیۆن یۆرۆ بەرزکردووەتەوە.

گیتێنس لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 50 ملیۆن یۆرۆیە و وەرزی رابردوو ئەو یاریزانە ئینگلیزییە لەگەڵ دۆرتموند لە 48 یاری 12 گۆڵ و 5 ئەسیستی بۆ زەردەواڵەکان کرد.

جەیمی گیتێنس تاوەکو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ بۆڕووسیا دۆرتموند هەیە و ساڵی 2020 بەب گرێبەستێکی ئازاد لە لاوانی مانچێستەر سیتییەوە پەیوەندی بە یانە ئەڵمانییەکە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button