ئه‌وروپا

فەرمی: حەكیم زیاش پەیوەندی بە چێڵسیەوە كرد

یاریگا: یانەی ئەیاكس ئەمستەردامی هۆڵەندی ئاشكرایكرد كەوا ئەستێرەی یانەكەی حەكیم زەیاش لە سەرەتای وەرزی داهاتوو یانەكە بەرەو یانەی چێلسی جێدەهێڵێت.

یانە هۆڵەندیەكە پەڕەی فەرمی خۆیان لە تویتەر: متمانەتان بە تواناكانی زەیاشی جادوگەر هەبێت ئەی چێڵسی چاوەڕوانی شتی نایابی لێ بكەن.

بەپێی زۆربەی سەرچاوەكان یاریزانە مەغریبیەكە بە بڕی 45 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بلوزەوە كردووە.

یاریزانە 26 ساڵانەكە لەگەڵ ئەیاكس 48 گۆڵی تۆمار كردووە و82 گۆڵیشی درووست كردووە لە 160 یاری كە لەگەل یانە هۆڵەندیەكە ئەنجامیداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button