راپۆرتی تایبەت؛ ریال مەدرید لە مێرکاتۆی هاوینە بازاڕی گەرم دەبێت

یاریگا –
ریال مەدرید دوای ماڵئاوایی کردنی لە چامپیۆنزلیگ لەسەر دەستی ئارسیناڵ لە قۆناخی چارەکی کۆتایی، بڕیاریداوە لە مێرکاتۆی هاوینە دەستکراوە بێت و جموجوڵی زۆرتر بێت.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی لە راپۆرتێکیدا ئاشکرایکردووە، ئەم هاوینە لە ڤالدێبێباس گەرم دەبێت، وەکو ئاماژەیەک بۆ پلانەکانی ریال مەدرید بۆ بازاڕی گواستنەوەی هاوینە، کە فلۆرێنتینۆ پێرێز بڕیاریداوە چەند گرێبەستێکی نوێ واژۆ بکات و تیپەکەی نوێبکاتەوە.
Hacia un verano caliente en Valdebebas https://t.co/v3vwDyZgxx
— MARCA (@marca) April 19, 2025
هاوینی رابردوو هەریەکە لە تۆنی کرووس، ناچۆ فێرناندێز و خۆسێلۆ لە ریال مەدرید رۆیشتن و یانە مەدریدییەکە گرێبەتسی لەگەڵ کیلیان ئێمباپێ و ئێندریک واژۆ کرد، بەڵام لە مێرکاتۆی هاوینی ئەمجارە لۆس بلانکۆس جموجۆڵی زیاتر دەبێت، لە ئێستاوە چەند بژاردەیەکی کردووەتە ئامانج.
بەگوێرەی راپۆرتەکەی رۆژنامەی مارکا، ریال مەدرید لەم هاوینە چابی ئەلۆنسۆ دەکاتە شوێنگرەوەی کارلۆ ئەنچیلۆتی، ئالێکساندەر ئارنۆڵد دەگوازێتەوە ریزەکانی.
ریال مەدرید دەیەوێت دین هویسن بەرگریکاری 20 ساڵانی یانەی بۆرنمۆس بگوازێتەوە ریزەکانی و ئەو بەرگریکارە لاوە ئیسپانییە یەکێکە لە ئامانجەکانی مەدریدییەکان بۆ ئەوەی دڵی بەرگری پێکهاتەکەیان پتەو بکاتەوە، بەڵام سالیبا و کۆناتی و لۆکیتاش بەربژێرن.
مارتن زوبیمێندی بەربژێرە بۆ ئەوەی لە مێرکاتۆی هاوینە یەکێک لە گرێبەستەکانی ئەلۆنسۆ بێت، بەڵام فلۆرێنتینۆ پێرێز زۆر بە رۆدری سەرسامە و ماک ئالیستەریش یەکێکە لە بژاردەکان.
پلانی فلۆرێنتینۆ پێرێز بۆ وەرزی داهاتوو؛ چابی ئەلۆنسۆ و چوار یاریزانی نوێ دەگوازێتەوە ریال مەدرید