
یاریگا –
مانجێستەر سیتی بەفەرمی مانەوەی ئەستێرەیەکی بەئەزموونی یانەکەی راگەیاند.
سیتی لە زاری پێپ گواردیۆلای راهێنەریەوە ئاشکرایکرد کە ئێلکای گوندۆگان ساڵێکی گرێبەستەکەی لەگەڵ سیتی درێژکردووەتەوە.
ئەستێرە ئەڵمانییەکە لەوەتەی هاتنی بۆ ریزەکانی سیتیزنس لە ساڵی 2016 یەکێک بووە لە چەکە سەرەکییەکانی دەستی گواردیۆلا بۆ بردنەوەی زۆرێک لە نازناوە گەورەکانیان.
لە درێژەی قسەکانیدا راهێنەرە ئیسپانییەکە سەبارەت بە مانەوەی ئێلکای وتی
ئەو گرێبەستەکەی ساڵێک زیاتری درێژ کردووەتەوە. گوندۆ لە یارییەکەی لێیستەر، لە یارییەکەی بۆرنمۆس و بەرامەبەر کریستاڵ پاڵاس ئەو گوندۆگانەیە کە لە بردنەوەی سیانە نازناو و چوارینە نازناوەکاندا بیرمدەکەوێتەوە.
جموجوڵەکانی، بۆشایی گرتنەکانی، زیرەکیی ئەو لە رووی بەرگریەوە. ئەو زۆر کاریگەر لەگەڵ ئێمەدابووە. ئێمەش وەک تیم نەمانتوانی یارمەتی ئەو بدەین. ئەنجامە خراپەکانمان پەیوەست نەبووە بە تاک یاریزانەوە، بەڵکوو هەمووان رووخابوون. چونکە هەموو تیمەکە باش یاریی نەدەکرد.
هێشتنەوەی ناوەراستکارە 34 ساڵەکە لە یاریگای ئیتیحاد لەکاتێکدایە یانەکە بەفەرمیی ماڵئاوایی لە کێڤن دی بروین کرد و هاوین ریزەکانی سیتی جێدەهێڵێت. هەربۆیە هێشتنەوەی ئێلکای بۆ کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونە زۆرەکەی رەنگە ویستی خودی گواردیۆلابێت. بەوپێیەی هەر ئەو راهێنەرەش بوو باوەشی بۆ گەڕاندنەوەی کردەوە کاتێک وەرزی 2023-2024 پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کرد.
🚨 OFFICIAL: Ilkay Gündogan’s contract at Man City will now be valid until June 2026, one more season clause triggered.
“Gündo has one more year contract, definitely. What’s going to happen in the summer I don’t know, but he has one more year contract now”, says Pep Guardiola. pic.twitter.com/tuHUWvDn81
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) April 13, 2025