ئینگلتەراکۆپا ئەمێریکا 2024گرنگترین

لێدوانەكانی محەمەد سەڵاح دوای نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی

چیرۆكەكە بەردەوامە

Yariga App

یاریگا –

محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی میسڕی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی نوێكردەوە.

هەژماری فەرمی لیڤەرپوول لە پلاتفۆرمی ئێكس نوێكردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەكەی تاوەكو 2027 نوێكردەوە.

فەرمی؛ محەمەد سەڵاح گرێبەستەكەی لەگەڵ لیڤەرپوول نوێكردەوە

لە دوای نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی محەمەد سەڵاح گوتی:

حەزم لێیە لێرە بم، باشترین ساڵەکانی کاروانی وەرزشیم لێرە بەسەربردووە. لێرە چێژ لە ژیان و تۆپی پێ وەردەگرم. ماڵباتەکەم هەست دەکەن لە ماڵی خۆیانن.

چێژ لە هەموو ساتێکی ئەم شارە وەردەگرین. ساتێکی تایبەتە کاتێک لە ئانفیڵد یاریی دەکەیت، هەمیشە ساتێكی تایبەتە. كاتێ لە ئانفێڵد یاری دەكەیت.

هیچ شوێنێک وەکو ئێرە نییە، ئەو گەرمییەی لە ناوەوە هەستی پێدەکەیت، گۆرانییەکەی بەر هەموو یارییەک، هەموو ساتێک، لە گۆڵ کردن و گوتنەوەی گۆرانییەکەم، شتێکی تایبەتە.

چیرۆکەکە بەردەوامە.

سەڵاح لەگەڵ رێدز بەشداری لە 394 یاریی كردووە و توانیویەتی 243 گۆڵ بكات و 111 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button