ئیسپانیا

زەیدان: بەرگریكارەكانمان كلیلی بردنەوەكانمانن

یاریگا: زەینەدین زەیدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بردنەوەكەیان لە ڕیال زەراگۆزا.

ڕیاڵ مەدرید توانی بە بردنەوەی لە ڕیال زەراگۆزا خۆی بگەیەنێتە قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا، دوای ئەوەی توانیان یاریەكە بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ بەرامبەر ببەنەوە.

لە دوای یاریەكەیان زیزۆ ووتی: هیچ یاریەك نیە ئاسان بێت، بەڵام ئێمە كارەكانمان لەسەر خۆمان ئاسان كردووە ئەو هەلانەی درووست دەبێت بۆمان دەتوانین سوودی لێ ببینین.

هەروەها ووتیشی: من زۆر دڵخۆشم، بە باشی یاریمان كرد، یاریگایەكی سەخت بوو بەرامبەر یانەیەكی بەهێز، بەڵام هەرچۆن بێت گرنگترین شت لای من یانەكەمە، هەمووان دەجەنگن لە پێناو یانەكە.

ڕاهێنەرە فەڕەنسیەكە بەردەوام بوو ووتیشی: یاریەكی سەختمان لە پێشە بەرامبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید، پێویستە لەسەرمان بەو پەڕی توانامانەوە بچینە یاریگا، بەرگریكارەكانمان زۆر باش و بەهێزن ئەوەش هۆكارێكی بەهێزە بۆ بردنەوەكانمان.

ڕیاڵ مەدرید پێشەنگی خولی ئیسپانی گرتووە بە جیاوازی سێ خال لە ڕكابەرە هەمیشەیەكەوە دوورە.

بابەتی زیاتر

Back to top button