
یاریگا –
کریستیانۆ جونیۆر، کوڕی ئەفسانە رۆناڵدۆی پۆرتوگالی دەرگای پیشەگەرێتی لێدەکرێتەوە و بانگهێشتی تیمی یەکەم دەکرێت.
جونیۆر ئەم هاوینە تەمەنی دەبێتە 16 ساڵ، بە ئاستەکەی لەنێو یاریگادا توانیویەتی سەرنجەکان بۆ لای خۆی رابکێشێت چ لەسەر ئاستی تیمی لاوانی وڵاتەکەی یاخود یانەی نەسڕ کە ئێستا لەو یانەیە بەردەوامیی هەیە بۆ ئاستی خوار تەمەن 16 ساڵان.
بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە عەرەبییەکان، نەسڕ بەوردیی چاودێری پێشڤەچوونەکانی لاوە پۆرتوگالیەکە دەکەن و دەیانەوێ ئەم هاوینەی دێت کاتێک تەمەنی جونیۆر دەبێتە 16 ساڵ، بانگهێشتی راهێنانەکانی تیمی یەکەمی بکەن.
لە درێژەی زانیارییەکەدا ئەوەش هاتووە کە جگە لە راهێنانکردن، تەنانەت سەرخستنی بۆ تیمی یەکەم لە بژاردەکاندا دەبێت.
🚨 Al Nassr are considering to bring Cristiano Ronaldo Jr with the first team in training from next season.
He’s turning 16 in June and Al Nassr are closely monitoring his development + best options for his pathway.
Inclusion in first squad is an option, as @alweeamnews report. pic.twitter.com/oXqnP1mXea
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) April 21, 2026
گەر ئەوە نیازەی نەسڕ رووبدات، ئەوا شان بە شانی لە تۆپی پێ بەردەوام دەبن و دەبێتە یەکێک لە حاڵەتە دەگمەنەکانی مێژووی وەرزشەکە کە کوڕو باوک لە یەک تیمدا کۆببنەوە. دیارترینی ئەو حاڵەتە پێشتر لەنێوان ریڤاڵدۆ و کوڕەکەی لەگەڵ یانەی مۆگی میریم لە ساڵی 2015 و هەروەها هێنریک لارسن و جۆردانی کوڕی لە ساڵی 2013 لەگەڵ یانەی هۆگابۆرگس.



