
یاریگا –
تەنیا ماوەیەکی کەم دوای ئەوەی ریال مەدرید متمانەی خۆی بە یاریزانە لاوەکەی، راوول ئاسێنسیۆ بەخشی، ئێستا بارودۆخەکە بە تەواوی پێچەوانە بووەتەوە.
رۆژنامەی ئێل مۆندۆ بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید لە نوێکردنەوەی گرێبەستی ئاسێنسیۆ پەشیمانبووەتەوە و دەیەوێت بە هەر جۆرێک بێت بیفرۆشێت.
🚨 JUST IN: Real Madrid just renewed Raul Asencio’s contract until 2031, but now they want him to LEAVE THE CLUB!
They are very disappointed with him.
However, it will be difficult to sell him because he doesn’t want to leave and he has a contract until 2031. @elmundoes pic.twitter.com/84PmkQlGXf
— Madrid Zone (@theMadridZone) April 21, 2026
بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەکە، کارگێڕیی یانەی شاهانە بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو بڕیاریانداوە دەستبەرداری ئاسێنسیۆ ببن. ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە یانەکە تازە گرێبەستی یاریزانەکەی تاوەکوو هاوینی 2031 نوێ کردووەتەوە، بەڵام وەکوو دەردەکەوێت، ئاستی یاریزانەکە لەم دواییانەدا بەرپرسانی یانەکەی تووشی بێئومێدییەکی گەورە کردووە.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوە کردووە کە پلانەکەی ریال مەدرید بۆ فرۆشتنی ئاسێنسیۆ رووبەڕووی ئاستەنگییەکی گەورە دەبێتەوە؛ یاریزانەکە بە هیچ شێوەیەک ئامادە نییە بێرنابیۆ جێبهێڵێت و دەیەوێت تاوەکوو کۆتایی گرێبەستەکەی کە پێنج ساڵی دیکەی ماوە، لەگەڵ تیمی یەکەم بەردەوام بێت.



