ئینگلتەراگرنگترین

لە ساتە سەختەکاندا نەهامەتیەکی گەورە بەرۆکی چێڵسی دەگرێت

Yariga App

یاریگا –

لەکاتێکدا چێڵسی بەدەست ئەنجامە خراپەکانیانەوە دەناڵێنن، نەهامەتیەکی گەورە بەرۆکی یانە لەندەنیەکە دەگرێت.

بلووز بە راهێنەرایەتی لیام رۆسێنیۆر کە زستانی ئەم ساڵ لە جێگەی ئینزۆ فێرناندێز پۆستەکەی پێدرا، لە خراپەوە بۆ خراپتر دەچێت. بەجۆرێک لە کۆتا 5 یارییاندا لە پرێمەرلیگ، تەنها بردنەوەیەکیان هەیە و 4 جار دۆڕاون. ئەمشەویش لە ئەرکێکی دیکەی سەختدا دەبنە میوانی بڕایتن بۆ جەنگی دەستخستنی بلیتێکی چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو کە ئێستا تیمەکەی رۆسێنیۆر بە 48 خاڵەوە لە پلەی شەشەم دێت و نەورەسەکانیش بە خاڵێک کەمتر لە پلەی نۆیەم.

بۆ ئەو یارییە گرنگە، یانە لەندەنیەکە بێبەش دەبێت لە تواناکانی هەریەکە لە جواو پێدرۆ و کۆڵ پاڵمەر.

لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی پێش یارییەکە، راهێنەرە ئینگلزییەکە ئاشکرایکرد پاڵمەر پێکانی هەیە لە رانیدا، بەڵام ئاستەکەی سووکە.

هەرچی سەبارەت بە ئەستێرە بەڕازیلیەکەیە، دوای ئەوەی بەهۆی پێکانەوە لە شکستەکەی شەممەی رابردوویان بەرامبەر مانچێستەر یونایتد بەشداریی نەکرد، دوێنێ دووشەممە لەسەر چیمەن راهێنانەکانی دەستپێکردەوە بەڵام نەیتوانی بۆ یارییەکەی ئەمشەو ئامادەبێت.

بەوەش چێڵسی لە یەک کاتدا دوو گورزی کاریگەری بەرکەوت لەکاتێکدا چاوەڕواندەکرا هەردوو ئەستێرەکە لە پێکهاتەی سەرەکییدابن.

بابەتی زیاتر

Back to top button