جیهانگرنگترین

رۆناڵدۆ: کوڕەکەم پێمدەڵێ ئێمباپێ لە تۆ باشترە

Yariga App

یاریگا –

بەلای زۆرێک لە هەوادارانی تۆپی پێ لەسەر ئاستی مێژوو کریستیانۆ رۆناڵدۆ باشترینی هەموو سەردەمەکانە، بەڵام کوڕەکەی بۆ ئێستا رایەکی جیاوازتری هەیە.

لە چاوپێکەوتنێکی نوێدا لەگەڵ بڵاوکراوەی La Sextaی ئیسپانی، رۆناڵدۆ دانی بەوەدا نا لە چاوی ماتیۆی کوڕیەوە ئێمباپێ ئەوی تێپەراندووە و، وتی

ماتیۆ پێم دەڵێ باوکە… ئێمباپێ لە تۆ باشتره. منیش پێی دەڵێم نا نەخێر، باوکت لەو باشترە. من لەو زیاتر گۆڵم تۆمارکردووە.

ئەو درکاندنەی دۆن لەکاتێکدایە خودی کیلیان هەوادارێکی لەمێژینەی ئەفسانە پۆرتوگالیەکەیە و، هەمیشە بە نموونەی باڵای خۆی زانیوە.

ئێمباپێ هەر لە منداڵییەوە سەرسامی کریستیانۆیە. بەجۆرێک، لە ژوورەکەیدا وێنەی رۆناڵدۆی بە چەندین گرتەی جیاواز بە دیوارەکاندا هەڵدەواسی. ئەوە جگە لەوەی وێنەی یادگارییشی لەگەڵدا هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button