ئینگلتەراگرنگترین

ئاستۆن ڤیلا ئۆفەری یانەیەکی گەورەی پرێمەرلیگی رەتکردەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئاستۆن ڤیلا ئەو ئۆفەرەی رەتکردەوە لەلایەن ئارسیناڵەوە بۆ ئەستێرەیەکی ڤیێلا هاتبووەپێش.

گەنەرز بۆ بەهێزترکردنی هێڵی هێرشبەری، بەتایبەت دوای پێکانەکەی گابرێل خیسۆس، پێویستی بە رەگەزێکی نوێ بوو بۆ ئەو هێڵە. هەربۆیە ئۆلی واتکینسی خستە نێو ئامانجی گواستنەوەکانی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس، ئاستۆن ڤیلا ئەو ئۆفەرەی تۆپچیەکانی رەتکردووەتەوە بۆ یاریزانە ئینگلیزیەکەیان هاتووەتەپێش.

سکای ئەوەشی زانیوە کە بڕی ئۆفەرەکە 60 ملیۆن پاوەند بووە.

ئەو سەرچاوەیە هۆکاری رەتکردنەوەکەشی بۆ بابەتی کاتی پێشهاتنی ئۆفەرەکە گەڕاندووەتەوە. بەوەی ئاستۆن ڤیلا نایەوێ لەم کاتەدا دەستبەرداری یەکێک لە دیارترین رەگەزانی بێت لەپێش یارییە چارەننوسسازەکەیان بەرامبەر سێڵتیک لە چامپیۆنزلیگ کاتێک شەڕی سەرکەوتن دەکەن بەشێوەی راستەوخۆ بۆ قۆناخی 16ی پاڵەوانێتیەکە.

کوڕانی ئونای ئێمری ئێستا لە پلەی 9ی ریزبەندین و 13 خاڵیان هەیە.سبەی شەو لەنێو یاریگای خۆیان میوانداریی یانە سکۆتلەندیەکە دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button