چامپیۆنزلیگگرنگترین

ئەستێرەیەکی ئاتلێتیکۆ مەدرید بۆ هەردوو یارییەکەی بەرامبەر ئارسیناڵ بەشداریی ناکات

Yariga App

یاریگا –

ئاتلێتیکۆ مەدرید لە تواناکانی ئەستێرەیەکی بێبەش دەبێت بۆ هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوەی پێش کۆتایی بەرامبەر ئارسیناڵ.

لە بردنەوەکەی شەوی رابردوویاندا 3-2 لە ئاتلێتیک بیلباو، تیمەکەی دیێگۆ سیمیۆنی گورزێکی بەرکەوت و پابلۆ باریۆس دووچاری پێکان هات. هەربۆیە لە خولەکی 59 گۆڕانکاریی بۆکرا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی مارکا، یاریزانە ئیسپانییەکە لە رانی چەپیدا پێکانی بۆ دروستبووە و پێویستی بە مانگێکە بۆ چاکبوونەوە.

پێکانی ناوەڕاستکارە 23 ساڵیەکە لەکاتێکدایە رۆخی بلانکۆ چوارشەممەی ئەم هەفتەیە بەرامبەر لە یاریگای مێترۆ پۆلیتانۆ پێشوازیی لە ئارسیناڵ دەکات لە چوارچێوەی یاریی چوونی چوارگۆشەی زێڕینی چامپیۆنزلیگ.

سەرچاوە ئیسپانییەکە نووسیویەتی کە پابلۆ بۆ یاریی گەڕانەوەش ناگەڕێتەوە، بەڵام لە ئەگەری گەیشتنی ئاتلێتی بە فیناڵ، ئەوە دەتوانێ بەردەستبێت.

مارکا لە راپۆتێکی دوای یارییەکەدا نووسیویەتی کە رەنگە ئاتلێتیکۆ مەدرید دۆڕاندنی یارییەکەی پێ باشتربووایە لە لەدەستدانی باریۆسی ناوەڕاستکار.

بابەتی زیاتر

Back to top button