ئیسپانیا

ئێمباپێ: قۆناغی خۆگونجاندن کۆتایی هات

Yariga App

کیلیان ئێمباپێ دەڵێت ئێستا گەڕاوەتەوە ئاستی راستەقینەی خۆی و قۆناغی خۆگونجاندن لە مەدرید کۆتایی هاتووە.

کیلیان شەوی رابردوو، یەکەم هاتریکی خۆی بە درێسی ریاڵ مەدریدەوە ئەنجامدا و درێژەی بە ئاستە بەرزەکەی ئەم دواییەی دا. ناوبراو دوای یارییەکە وتی

دڵخۆشم بە هاتریکەکە، بەڵام لەوە زیاتر بە بردنەوەکە دڵخۆشم چونکە زۆر گرنگ بوو ئەمڕۆ براوە بین دوای ئەنجامەکەی ئەتڵەتیکۆ.

رۆژنامەنووسان پرسیاری ئەوەیان لێکرد ووتەی چیە لەسەر ئەو لێدوانەی ڤینیسیوس کە وتبووی خۆی و رۆدریگۆ هەوڵ دەدەن ئێمباپێ خەڵاتی پێڵاوی ئاڵتوون بباتەوە وەکو گۆڵکاری ئەم وەرزە. ئەویش وتی

 

شتێکی جوانە، بەڵام دەبێت بڵێم پێویستە منیش یارمەتییان بدەم، هەموومان دەمانەوێت تیمەکە براوە بێت. ئەگەر من گۆڵکار بم باشە و زۆر جاری دیکە ئەنجامم داوە بەڵام بردنەوەی خول لە هەمووشتێک گرنگترە بۆ من

 

مەدرید 3-0 براوە بوو، لەو یارییەی جیاوازییەکەی لەگەڵ ئەتڵەتیکۆ بەرزکردەوە بۆ چوار خاڵ و لەگەڵ بارسێلۆناش بەشێوەیەکی کاتی بۆ 10 خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button