ئیسپانیا
فەرمی: سوارێز چوار مانگ لە یاری کردن دادەبڕێت
یاریگا- لە کۆتاییدا ترسە گەورەکە بۆ بارسێلۆنا بوو بە ڕاستیی و لویس سوارێزی بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ دادەبڕێت.
یانەی بارسێلۆنا تۆزێک پێش ئێستا لە پێگەی فەرمیی یانەکە ڕایگەیاند کە بەهۆی ئەو پێکانەی تووشی بوو لە ئەژنۆیدا و ئەنجامدانی نەشتەرگەریی بۆی، بۆ چوار مانگ لە یاریگاکان دادەبڕێت.
ئەم دوورکەوتنە درێژخایەنەی گۆڵکارە ئۆرەگواییەکە ڕەنگە بلاوگرانا ناچار بکات هەرچی زووە پەلە بکات لە پڕکردنەوەی شوێنی ناوبراو لە بازاڕی گواستنەوەکاندا.