ئینگلتەراگرنگترین

شەش یاریزان لە مانچێستەر یونایتد بۆ فرۆشتن نین

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد شەش یاریزانی مانچێستەر یونایتد بۆ فرۆشتن نین.

شەیتانە سوورەكان لە ماوەی رابردوودا ئئریك تێن هاخیان لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكەیان دوورخستەوە و روبن ئامۆریمیان لە جێگای دەستنیشانكرد.


بەگوێرەی زانیارییەكانی سكای سپۆرتس، لە ناو ئیدارەی مانچێستەر یونایتددا هەمووان هاوڕان لەسە ئەوەی لە گواستنەوەكانی زستانە یاخود هاوینەدا زۆربەی یاریزانانی تیمەكە بەربژێرن بۆ ئەوەی ریزەكانی یانەكە جێبهێڵن.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئیدارەی شەیتانە سوورەكان چانس بە روبن ئامۆریم دەدات بۆ ئەوەی دووبارە تیمەكە بنیاتبنێتەوە و درووستیبكاتەوە، بۆ ئەوەش پێوویستی بە فرۆشتنی بەپەلەی یاریزانەكانی دەبێت.

ئەوەشخراوەتە روو، لە ناو مانچێستەر یونایتددا تەنیا شەش یاریزان بۆ فرۆشتن نین، ئەوانیش بریتین لە ئامەد دیالۆ، كۆبی مەینوو، نوسەیر مەزراوی، دی لیخت، لێنی یۆرۆ و ئاندرێ ئۆنانا.

لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا و دوای تێپەڕبوونی پازدە هەفتە مانچێستەر یونایتد بە كۆكردنەوەی 19 خاڵ لە ریزبەندی سیازدەی پرێمەرلیگ دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button