یاریگا –
دوورخستنەوەی کارلۆ ئانچیلۆتی لە پۆستی راهێنەرایەتی ریاڵ مەدرید بەهۆی خراپی ئەنجامەکانیەوە بابەتی گەرمی شەقامی وەرزشی مەدریدە و لە ئێستاوە ناوی بەهێزترین بەربژێرەکان ئاشکراکراون.
یانە شاهانەکە لە خولی ئیسپانی و چامپیۆنزلیگیش ئەنجامەکانی نائومێدکەرە و هێشتا ناسنامەی راستەقینەی خۆیان پیشاننەداوە، بەتایبەت لە پاڵەوانێتیە دڵخوازەکەی خۆیان، چامپیۆنزلیگ.
بەگوێرەی زانیارییە Cadena Serی ئیسپانی، لە ئەگەری دوورخستنەوەی راهێنەرە ئیتاڵییەکە، هەریەکە لە زینەدین زیدان، راول گۆنزالێس و سانتیاگۆ سۆلاری شوێنگرەوە چاوەڕوانکراوەکانن.
پەیوەندی مەدرید بەو سێ بەربژێرەوە پەیوەندییەکی مێژووییە و چ وەک یاریزان یاخود راهێنەر خزمەتی مێرەنگییان کردووە. بەڵام رەنگە بۆ راوڵ ئەزموونێکی نوێ بێت بەوپێیەی تا ئێستا راهێنەرایەتی هێڵی یەکەمی یانەکەی تاقینەکردووەتەوە، ئەوە بەپێچەوانەی زیدان و سۆلاریی.