ئیسپانیا

لە بەرامبەر تۆمەتبارکردنی “ڕەگەزپەرستی دژی میلیتاو” کوکورێلای خیتافی ڕوونکردنەوەی بڵاوکردەوە

یاریگا- مارک کوکورێلای یاریزانی یانەی خیتافی هەر زوو کەوتە خۆی بۆ وەڵامدانەوەی ئەو تۆمەتانەی سەری بە ئەنجامدانی هەڵسوکەوتی ڕەگەزپەرستی دژی ئێدیر میلیتاوی بەرگریکاری ڕیاڵ.

لە یارییەکەدا و هەردوو یاریزان بە ڕووی یەکدا وەستانەوە و چاودێران و سەرچاوەکانی ئیسپانیا کوکورێلا بەوە تۆمەتبار دەکەن کە سووکایەتی بە میلیتاو کردووە و بە “مەیموون” ناوی بردووە.

بۆیە دوای یارییەکە لە تویتێکدا ڕوونکردنەوەی داوە و نووسیویەتی: “دەمەوێت ڕوونی بکەمەوە کە بە هیچ شێویەک سووکایەتییم بە میلیتاو نەکردووە. هەموو ئەوەی وتوومە (دەمت داخە!) بووە. داوای لێبوردنیش لە هەرکەسێک دەکەم گەر بەوهۆیەوە ئازاری خواردبێت. ئەمەش تاکە شتێکە بمەوێت لەسەر ئەم بابەتە بیڵێم.”

ڕیاڵ بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە دراوسێکەی بردەوە وەک یەکەم یاری دوای پشووەکانی سەری ساڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button