ئیسپانیاگرنگترین

ئانچێلۆتی: ریال مەدرید ناتوانێت دۆڕان قبوڵ بكات

Yariga App

یاریگا –

كارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی هۆكاری سەركەوتن و بەرەو پێشچوونی ریال مەدرید ئاشكرا دەكات و هەروەها باس لە بردنەوەی نازناوی دەیەمی چامپیۆنزلیگ دەكات.

پێشتر ریال مەدرید نازناوی دەیەمی لالیگای لەسەر پشتی ئاتلێتیكۆ مەدرید بردەوە.

لە لێدوانێكیدا كە وێبسایتی فەڕمی ریال مەدرید بڵاویكردوەتەوە، كارلۆ ئانچێلۆتی گوتی:

ریال مەدرید لە مێژووی خۆیدا زۆر سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و بەردەوامە لە بردنەوەکان، چونکە حەزی لە شکست و یەکسانبوون نییە، یانە هەیە بە شێوەیەکی جیاواز لە ریال مەدرید شکست قبوڵ دەکات، ئەمەش بەرپرسیارێتی ئەو کەسانە زیاتر دەکات کە لەم یانەیەدا کاردەکەن.

ریال مەدرید وەک خێزانێک وایە، لێرە كاتێكی زۆر بەسەردەبەین، ژینگەكەش یارمەتیت دەدات باشترینی خۆت پێشكەش بكەیت، من پێم باشە لە ژینگەیەكی خێزانیدا كار بكەم، هەر رۆژێک دێیتە ئێرە هەستی پێدەكەیت.

دەربارەی بردنەوەی نازناوی دەیەمی چامپیۆنزلیگ، كارلۆ گوتی:

دڵنیا بووم كە ئەوە روودەدات، دەبێت تاوەكو دوایین خولەک متمانەت هەبێت، كاتێک گۆڵەكەمان كرد، دڵنیا بووم كە دەیبەینەوە، ساتێكی یەكلاییكەرەوە بوو.

ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 27 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگا دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button