ئینگلتەراگرنگترین

ئارتێتا هەواڵێكی ناخۆشی بە هاندەرانی ئارسیناڵ راگەیاند

دەربارەی پێكانەكەی كالافیۆری...

Yariga App

یاریگا –

میكێل ئارتێتای ئیسپانی و راهێنەری یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی هەواڵێكی ناخۆشی دەربارەی پێكانەكەی ریكاردۆ كالافیۆری ئیتاڵی و بەرگریكاری یانەكەی راگەیاند.

كالافیۆری بەهۆی پێكان لە ئەژنۆیدا دەناڵێنێت و بەوەش لە یارییەكانی ئارسیناڵ دووركەوتووەتەوە، تاوەكو ئێستا ماوەی گەڕانەوەی بۆ یاریگاكان ئاشكرا نەكراوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ ئارسیناڵ رووبەڕووی نۆرس ئێند ببێتەوە، لە میانی یارییەكانی جامی كاراباو.


لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەكە میكێل ئارتێتا دەربارەی پێكانەكەی كالافیۆری گوتی:

دەتوانم بڵێم ریكاردۆ كالافیۆری بەهۆی ئەو پێكانەیەوە چەند هەفتەیەک لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.

هەروەها دەربارەی پێكانەكەی ئۆدیگارد گوتی:

هیوادارین مارتن بتوانێت پێش پشووی نێودەوڵەتی بگەڕێتەوە.

ئارسیناڵ بە كۆكردنەوەی 18 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی پرێمەرلیگ دێت و بە جیاوازی پێنج خاڵ لە دوای مانچێستەر سیتی پێشەنگەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button