چامپیۆنزلیگگرنگترین

بە هۆکارێکی سەیر ئاتلێتیکۆ مەدرید هۆتێلی مانەوەیان لە لەندەن دەگۆڕن

Yariga App

یاریگا –

سبەی شەو ئاتلێتیکۆ مەدرید و ئارسیناڵ لە یارییەکی چارەنووسسازدا لە میانی گەڕانەوەی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە یاریگای ئیمارات رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

یاریی نێوان ئەو دوو یانە لە مەدرید 1-1 کۆتایی هات. جەنگی گەیشتن بە فیناڵی پاڵەوانێتیەکە لە لەندەن یەکلایی دەبێتەوە.

تیمەکەی دیێگۆ سیمیۆنی کە ئێستا لە لەندەنە، بە هۆکارێکی سەیر و لەبەر خاتری بیرکردنەوەی سیمیۆنی هۆتێلەکەیان گۆڕیوە.

پێگەی ستانداردی وەرزشی بڵاویکردووەتەوە تیمە مەدریدیەکە پێشتر لە هۆتێلێک ماونەتەوە لە ناوچەی ریجێنت پارک، بەڵام دواتر گۆڕیویانە بۆ هۆتێل شۆردیچ.

سەرچاوەکە پشبەست بە میدیا ئیسپانیەکان ئەوەی زانیوە کە گۆڕینی هۆتێلەکە بەهۆی بیروباوەڕی پووچ “خرافیات”ی سیمیۆنی بووە و پێی وابووە ئەوە هۆتێلی شوومە، چونکە پێشتر هەر لە میانی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ لە مانگی ئۆکتۆبەر، لە قۆناخی خول،ئاتلێتی 4-0 لەسەر دەستی ئارسیناڵ شکستێکی سەختی نۆشیبوو. بۆیە سیمیۆنی بڕیاریداوە هۆتێلەکە بگۆڕێت.

بەڵام ئەوەی بابەتەکەی هەم سەیرت، هەمیش پێکەنیناویتر کرد، وەڵامی راهێنەرە ئەرجەنتینیەکەبوو لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی کاتێک میدیاکارێک هۆکاری گۆڕینی هۆتێلەکەی لێ پرسی. لە وەڵامدا دیێگۆ وتی هۆتێلی دووەم هەرزانتر بووە بۆیە گۆڕیویانە. بەوەش ئامادەبووانی هێنایە پێکەنین.

بابەتی زیاتر

Back to top button