ئیسپانیاگرنگترین

نوێترین زانیاری؛ پۆلیسی سوید لەو هۆتێڵەی ئێمباپێ تیایدا ماوەتەوە جلی ژێرەوەی دۆزیوەتەوە

خانمە سویدییەکە ئێمباپێ بە دەستدرێژی سێکسی تۆمەتبار دەکات

Yariga App

یاریگا –

بەگوێرەی دوایین لێکۆڵینەوەکان پۆلیسی سوید لەو هۆتێڵەی ئێمباپێ تیایدا ماوەتەوە جلی ژێرەوەی دۆزیوەتەوە، خانمە سویدییەکە ئێمباپێ بە دەستدرێژی سێکسی تۆمەتبار دەکات.

کەناڵی TV4ـی سویدی ئاشکرایکردووە، خانمێک کە لەو هۆتێڵە بووە کە کیلیان ئێمباپێ هێرشبەری ریال مەدرید تیایدا ماوەتەوە، هێرشبەرە 25 ساڵانەکە بەوە تۆمەتبار دەکات دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەری، خانمەکە شەوی پێنجشەممە لەو هۆتێڵە ماوەتەوە و رۆژی دواتر چووەتە نەخۆشخانە بۆ ئەوەی چارەسەری پزیشکی وەربگرێت و سکاڵا تۆمار بکات.

رۆژنامەی ئێکسپرێسنی سویدی کە یەکەم سەرچاوە بوو لەسەر ئاتسی میدیاکانی سویدی هەواڵی تێوەگڵانی ئێمباپێی لەم کەیسە بڵاوکردەوە، رایگەیاندووە پۆلیس لە هۆتێڵی بانک کەس ئێمباپێ دوو شەوی تیادا بەسەر بردووە، دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە و پۆلیس پانتۆڵێک و تیشێرتێکی رەش و دوو پارچە جلی ژێرەوەی لەو هۆتێڵە دۆزیوەتەوە، پۆلیس گومان دەکات ئێمباپێ تاوانەکەی لەدژی ئەو خانمە کردبێت.

میدیاکانی سوید ئاشکراین کردووە، پۆلیسی سوید هێرشبەرە فەڕەنسییەکەی بە تۆمەتبار هەژمار کردووە و دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە، بەڵام هێشتا بابەتەکان لە چوارچێوەی گوماندان و تاوەکو ئێستا خانمەکە بە ئاشکرا ناوی ئێمباپێی وەکو تۆمەتبار نەدرکاندووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button