سعوودیەگرنگترین

كۆمپانیایه‌كی ئیسپانی به‌نرخێكی خه‌یاڵی یاریگایه‌كی سه‌رنجراكێش له‌ سعودیه‌ دروست ده‌كات

تێچووی یاریگاكه‌ ملیارێك و شه‌ست و په‌نجاو حه‌فت هه‌زار دۆلاره‌

Yariga App

یاریگا –

کۆمپانیای وەبەرهێنانی قیدیە گرێبەستێکی بەبڕی 4 ملیار ریال (1ملیار 657 هه‌زار دۆلار) له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانییه‌كی سعودیه‌ كرد بۆ دروستکردنی یاریگای شازادە محەمەد بن سەلمان.

گۆڤاری میدی سعودی بڵاویكردووته‌وه‌، ژمارەیەک کۆمپانیای بەڵێندەری نێودەوڵەتی ئۆفەریان پێشکەش کرد بۆ دروستکردنی دوو یاریگای تۆپی پێ لە سعودیه‌ کە ئامادەکاری دەکات بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی 2034.

گرێبەستەکە دراوە بە کۆمەڵەیەکی هاوبەشی سعودی و ئیسپانی لە نێوان کۆمپانیای FCC Construction ئیسپانی و کۆمپانیای نەسمای سعودی.

گرێبەستەکە بریتییە لە دروستکردنی یاریگایەک له‌ شاری قیدیه‌ لەسەر یەکێک لە لوتکەکانی چیای توەیق کە بەرزییەکەی 200 مەتره‌ و  شوێنی 45 هەزار هانده‌ر دەبێت، یاریگاکە سەقفێکی جوڵاوی ده‌بێت و دوای تەواوبوونی، دەبێتە یاریگای سەرەکی یانەکانی نەسر و هیلال.

جێگای سەرنجە کە تەلارسازێکی ئەمریکی به‌ناوی پۆپۆلۆس سه‌رپه‌رشتی پڕۆژەکە ده‌كات، یاریگاکە ده‌بێته‌ یه‌كێك له‌و یاریگایانه‌ی میوانداری یارییه‌كانی مۆندیالی 2034 و  هەروەها بۆنە و ئاهەنگەکانی وەک جامی شا، جامی ئاسیا، 2034 ده‌كات.

سعودیە بەفەرمی لە مانگی تەمموزی رابردوو له‌ پاریس، داواكاری میوانداریکردنی مۆندیالی 2034ی پێشکەشکرد.

بەگوێرەی ئه‌و مه‌له‌فه‌ی سعودیه‌ پێشكه‌شی كردووه‌، له‌ 15 یاریگا میوانداری یارییه‌كانی مۆندیال ده‌كات، هه‌شت یاریگایان لە پایتەخت ده‌بێت و چوار یاریگا لە جددە، سێ یاریگاش لە ئەلخوبەر و ئەبها و نیۆم .

بابەتی زیاتر

Back to top button