بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یانەیەکی ئینگلیزی گرێبەستی لەگەڵ کوڕەکەی رۆناڵدینیۆ واژۆ کرد

Yariga App

یاریگا –

جواو مێندێز کوڕی رۆناڵدینیۆی ئەفسانەی تۆپی پێ بەڕازیل یەکەمین گرێبەستی پیشەگەرێتی لە ئەوروپا واژۆکرد.

جواو کە ئێستا تەمەنی 19 ساڵە، منداڵی لە یانەکانی فلامینگۆ، ڤاسکۆ دێ گاما و کرۆزیرۆی وڵاتەکەی بووە. ناوبراو 2ی مانگی مارسی 2023 گرێبەستی لەگەڵ تیمی لاوانی بارسێلۆنا واژۆکرد کە ئەوە خواستێکی زۆری خوان لاپۆرتای سەرۆک بوو.

بەگوێرەی زانیارییەکان کە زۆرێک لە سەرچاوەکان بڵاویانکردووەتەوە، یانەی بێرنلی گرێبەستی لەگەڵ جواو واژۆکردووە و وێنەی کوڕی ئەفسانە بارسێلۆنا بە درێسی یانە ئینگلیزیەکەوە بڵاوبووەتەوە لە کاتی ناساندنیدا.

بەگوێرەی زانیارییەکی یۆرۆفووت، گرێبەستی مێندێز لەگەڵ یانەکەی چامپیۆنشیپ تا 2026 دەبێت.

ئەو یاریزانە کە لە پێگەی بەرگری چەپ و باڵ یاریی دەکات، هێشتا وردەکاریی زیاتر نەهاتووە لەسەر گرێبەستەکەی.

کاروانی وەرزشی رۆناڵدینیۆ لە ئەورووپا لەگەڵ پاریس سان جێرمان دەستیپێکرد لە ساڵی 2001-2003 پاشان روویکردە بلاوگرانا و لەوێ مێژووییەکی گەورەی نووسیەوە. یانەی ئەیسی میلانیش کۆتا وێستگەی ئەو بوو لەو کیشوەرە. کوڕەکەی یانەی وڵاتێکی جیاوازتری هەڵبژاردووە کە پێشتر باوکی هەرگیز لەو وڵاتە یاری نەکردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button