ئه‌وروپائیسپانیا

ڕامۆس: ساڵ دێت و دەڕوات، هیچ یاریزانێکی هاوشێوەی ڕۆناڵدینهۆ نابینیتەوە!

یاریگا- سێرجیۆ ڕامۆسی کاپتنی ڕیاڵ مەدرید بە لەخۆبودەییەوە سەرسامی خۆی بە ڕۆناڵدینهۆی ئەفسانەی بەڕازیلی پیشان دەدات، سەرەڕای ئەوەی ساڵانێک وەک دوو ڕکابەری دیار لە کلاسیکۆی ئیسپانیا ڕووبەڕووی یەکتر دەبوونەوە.

ڕامۆس کە لە ماوەکانی داهاتوودا فیلمە بەڵگەنامەییەکەی تایبەت بە ژیانی بڵاو دەکرێتەوە، باس لەو یاریزانانە دەکات کە پێیان سەرسام بووە و، لە نێویاندا جادووگەرە بەڕازیلییەکە وەک “جیاواز” وەسف دەکات.

بەرگریکارە ئیسپانییەکە، کە بەشێک لە قسەکانی لە پێگەی Goalی جیهانی بڵاو بۆتەوە، دەڵێت کە لە سەرەتاکانی دەرکەوتنیدا، هێرشبەرەکان یاریزانی پەسەندکراوی ئەو بوونە: “ڕۆناڵدۆی دیاردە، کانیجیا و کریسپۆ… ئەوەی دواترینیان زۆر خێرا بوو، هەمیشە حەزم دەکرد بەوەی تۆپ لای بێت و حەزم لە جادووەکەی بوو. بەڵام ڕۆناڵدینهۆ جیاواز بوو. ساڵ دێت و دەڕوات هیچ یاریزانێکی هاوشێوەی ئەو نابینیتەوە. زۆر جار هەوڵم دەدا بیوەستێن، دەبوو هەوڵیش بدەم، بەڵام وەستاندنی نزیک بوو لە مەحاڵەوە.”

بابەتی زیاتر

Back to top button