بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

رۆناڵدینهۆ بۆ ئێمباپێ: لە پاریس سانجێرمان بمێنەوە تا باڵۆن دۆر بەدەست بهێنی

رۆناڵدینهۆ ئەستێرەی بەڕازیلی پێشووی پاریس سانجێرمان داوا لە کیلیان ئێمباپێ بمێنێتەوە و هەر لەو یانەیە باڵۆن دۆر بەدەست بهێنێت.

رۆناڵدینهۆ لە بانکۆک لە لێدوانێکیدا لەبارەی کیلیان ئێمباپێوە دەڵێت :’ئێمباپێ یاریزانێكی گەورەیە، لە هەر یانەیەک یاریی بکات دەرفەتی بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆن دۆری زۆرە، بەڵام من عاشقی پاریس سانجێرمانم و هیوادارم هەر لەو یانەیە بمێنێتەوە، تا خەڵاتی باڵۆن دۆر دەباتەوە’.

هەروەها ئەستێرەکەی پێشووی پاریس لەبارەی هێرشبەرە فەرەنسییەکە دەشڵێت :’هیوادارم ئێمباپێ خەڵاتی باڵۆن دۆر بباتەوە، ئەو هاوڕێیەکی زۆر باشی منە، یاریزانێکی گەورەیە، من عاشقی شێوازی یاریکردنی ئەو یاریزانەم، بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانێتییە گەورەکان یارمەتیدەریی دەبێت لە خێرا بەدەستهێنانی باڵۆن دۆر’.

کیلیان ئێمباپێ کە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان کۆتایی دێت و دەنگۆ هەیە لەگەڵ ریال مەدرید گەیشتووەتە رێککەوتن، لە باڵۆن دۆری ساڵی رابردوو لەدوای لیۆنێل مێسی و ئێرلینگ هالاند پلەی سێێەمی بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button