ئه‌مریکاگرنگترین

سکالۆنی و رۆناڵدینهۆ: پێمان سەیرە بەدەستهێنانی خەڵاتی زە بێست لەلایەن مێسییەوە هێندە گەورە کراوە

یاریگا –

سکالۆنی و رۆناڵدینهۆ بەهۆی بەدەستهێنانی خەڵاتی زە بێست بەرگری لە مێسی دەکەن و پێیانوایە مێسی شایستەی خەڵاتەکە بووە و بابەتەکە لە قەبارەی خۆی گەورەتر کراوە.

لیۆنێل سکالۆنی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئارجێنتینا لە دیمآنەیەکی دەڵێت :’پێم سەیرە ئەو مشتومڕەی لەسەر بەدەستهێنانی خەڵاتی زە بێست لەلایەن مێسییەوە دروستکراوە، خەریکە ئەم مشتومڕە سنوورەکانی تۆپی پێ دەبەزێنێت، چونکە ئەوانەی دەنگیان داوە یاریزان و راهێنەری هەڵبژاردەکانن و لە تۆپی پێ دەزانن، ئەگەر هالاند یان ئێمباپێش خەڵاتەکەیان بەدەستهێنابا باش بوو، بەڵام نازانم بۆ لە میدیا ئەم بابەتە گەورە کراوە’.

هەروەها دەشڵێت :’پێموایە لە بنەڕەتدا ئەم مقۆ مقۆیە لە نێوان یاریزانان و راهێنەران نییە کە دەنگیان بۆ خەڵاتی زە بێست داوە، بەڵکو میدیا ئەمەی دروستکردووە’.

سکالۆنی: پێم سەیرە ئەم مشتومڕە لەبارەی بەدەستهێنانی خەڵاتی زە بێست لەلایەن مێسییەوە دروستکراوە.

رۆناڵدینهۆ، ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی بەڕازیلیش بەرگری لە مێسی دەکات و دەڵێت :’مێسی یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی مێژووی تۆپی پێ، ئیتر نازانم چۆن دێن مشتومڕ لەسەر ئەوە دەکەن ئایا مێسی شایستەی خەڵاتی باشترین یاریزانی فڵانە ساڵە یان دوو ساڵە، بابەتەکە لەلای من زۆر ئاسان و سادەیە، پێموایە هێشتا مێسی باشترین یاریزانی جیهانە’.

مێسی بۆ جاری هەشتەم لە کاروانی وەرزشی خۆیدا خەڵاتی زە بێستی بۆ باشترین یاریزانی جیهان بەدەستهێنا، کە هاوشانی ئێرلینگ هالاند و کیلیان ئێمباپێ بۆ زە بێستی 2023 بەربژێر بوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button