ئیسپانیا

بۆیەکەمجار چاڤی بۆ راهێنانەکانی بارسێلۆنا بانگهێشتی کوڕەکەی رۆناڵدینهۆی کرد

یاریگا –

بۆیەکەمجار چاڤی بانگهێشتی کوڕەکەی رۆناڵدینهۆی کرد بۆ مەشق و راهێنانەکانی بارسێلۆنا.

بەهۆی ئەوەی زۆربەی یاریزانانی یانەکە بەهۆی پابەندبوونیان بە یارییە نێودەوڵەتییەکانی هەڵبژاردەکەیان لە یانەکەیان دابڕاون، چاڤی بانگهێشتی چەند یاریزانێکی لاوانی بارسێلۆنای کرد، بۆ ئەوەی لەگەڵ یاریزانانی تیپی یەکەم راهێنان بکەن، جواو مێندێز کوڕی رۆناڵدینهۆ ئەستێرەی پێشووی بارسێلۆنا یەکێک بوو لەو یاریزانە لاوانەی یەکەمجاربوو بانگهێشت بکرێت.

جواو مێندێز (19 ساڵان) ساڵی رابردوو لە یانەی کرۆزێرۆی بەڕازیلییەوە روویکردە ریزەکانی بارسێلۆنا، کە رۆناڵدینهۆی باوکی ساڵانی 2003 تاوەکو 2008 لە ریزی یانەی بارسێلۆنا لە پاڵ چاڤی هێرناندێز یاریی دەکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button