ئیسپانیاگرنگترین

‎ریال مەدرید بۆ ئامادەكارییەكانی وەرزی نوێ 7 یاریزانی لەدەست دەدات

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بۆ یارییە ئامادەكاریەكانی بۆ وەرزی نوێ تواناكانی حەوت یاریزانی لەدەست دەدات.

یانە شاهانەكە لە ماوەی داهاتوودا بۆ ئامادەكارییەكانیان بۆ وەرزی نوێ گەشتی ئەمریكا دەكەن.


بەگوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی ئاس، ریال مەدرید بە بێ حەوت یاریزانی گەشتی ئەمریكا دەكات و خۆیان بۆ وەرزی نوێ ئامادە دەكەن.

یاریزانەكانیش بریتین لە: كیلیان ئێمباپێ، ئیدواردۆ كاماڤینگا، ئۆرێلیەن چوامینی، فێرلاند مێندی، جود بێڵینگهام ، فێدێریكۆ ڤاڵڤێردی و دانی كارڤاخال.

پێشتر ریال مەدرید ئاشكرایكرد ئەو یاریزانانەی لەگەڵ هەڵبژاردەكانیان لە یارییەكانی یۆرۆ و كۆپا ئەمریكا دەگەنە قۆناخی پێش كۆتایی، ئەوا لەگەڵ شاندی هەڵبژاردەكە گەشتی ئەمریكا ناكەن.

ریال مەدرید لەو گەشتەیدا بۆ ئەمریكا سێ یاری دۆستانە دەكات.

خشتەی یارییە دۆستانەكانی ریال مەدرید لە ئەمریكا بە مەبەستی ئامادەكاری بۆ وەرزی نوێ:

  • بەرامبەر ئەیسی میلان، لە بەرواری 31 تەمموز، كاتژمێر 3:30بەرەبەیان.
  • بەرامبەر بارسێلۆنا، لە بەرواری 4 ئاب، كاتژمێر 2:00 بەرەبەیان.
  • بەرامبەر چێڵسی، لە بەرواری 6 ئاب، كاتژمێر 2:00 بەرەبەیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button