ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یوڤێنتۆس بەفەرمی گواستنەوەی یاریزانێکی بڕازیلی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

یوڤێنتۆس بەفەرمی گرێبەستی دۆگلاس لویز ناوەڕاستکاری بڕازیلی بۆ ماوەی پێنج ساڵ راگەیاند.

یانەی یوڤێنتۆسی ئیتاڵی بەفەرمی گواستنەوەی دۆگلاس لویز ناوەڕاستکاری بەڕازیلی لە یانەی ئاستۆن ڤیلای ئینگلیزییەوە راگەیاندووە، کە ئەو ناوەڕاستکارە بڕازیلییە بۆ ماوەی پێنج ساڵ تاوەکو هاوینی 2029 گرێبەستەکەی واژۆ کردووە.

یۆڤی بە چوار قیست بە 50 ملیۆن یۆرۆ دۆگلاس لویزی بردووەتە ریزەکانی و لە چوار کاتی جیاوازدا پارەی گرێبەستەکە بە ئاستۆن ڤیلا دەدات.

دۆگلاس لویز (26 ساڵان) لە یانەی ڤاسکۆ دێ گاما دەستی بە یاریی کرد و دواتر پەیوەندی بە جیرۆنای ئیسپانییەوە کرد، خاوەنی 16 یاریی نێودەوڵەتییە بە درێسی هەڵبژاردەی بڕازیل.

لویز لەوەتەی 2019 لە ریزی ئاستۆن ڤیلا یاریی دەکات و لە 204 یاری 22 گۆڵ و 24 ئەسیستی بە درێسی ئەو یانەیە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button