ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەفەرمی یاریزانێکی دیکە ریال مەدریدی جێهێشت

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی خۆسێلوی هێرشبەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا ریزەکانی ریال مەدریدی جێهێشت.

ماڵپەڕی فەرمی یانەی ریال مەدرید بڵاویکردووەتەوە، بەشێوەیەکی فەرمی خۆسێلو یانەکەی جێهیشتووە و پەیوەندی بە یانەی غەڕافەی قەتەری دەکات.

ئەمش لەکاتێکدایە دوێنێ پێنجشەممە یانەی ئیسپانیۆلی ئیسپانی بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند؛ ریال مەدرید بژاردەی کڕینەوەی خۆسێلوی بە بڕی 1.5 ملیۆن یۆرۆ کاراکردووە و یاریزانەکە بووە بە موڵکی مێرێنگی.

بەڵام مێرێنگی هێرشبەرە تەمەن 34 ساڵانییەکەی لە تیپەکەی نەهێشتەوە و بە یانەی غەڕافەی فرۆشت.

خۆسێلو لە هاوینی رابردوو بە شێوەی خواستن لە ئیسپانیۆلەوە پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری 51 یاری کردووە، 19 گۆڵی بۆ یانەکە کردووە و 3 گۆڵیشی دروستکردووە.

نازناوی چامپیۆنزلیگ، لالیگا و جامی سوپەری ئیسپانیاشی لەگەڵ ریال مەدرید بەدەستهێنا، بە کردنی دوو گۆڵ بەرامبەر بایرن میونشن لە قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ ناوی خۆی لە مێژووی پاڵەوانێتییەکە نوسییەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button