ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیە

مارتینێز پەیوەندی بە یانەیەکی خولی سعوودییەوە دەکات؟

بەڕێوەبەری کارەکانی وەڵامدەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

لاوتارۆ مارتینێز، ئەستێرەی ئەرجەنتین دوا هەڵوێستی خۆی لەبارەی پەیوەندیکردن بە یانەیەکی خولی سعودی ئاشکرا دەکات.

مارتینێز یارمەتی هەڵبژاردەکەیدا بۆ گەیشتن بە قۆناخی 16ی کۆپا ئەمێریکا، کە ئێستا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.

لاوتارۆ گۆڵی بردنەوەی ئەجەنتینی لە بەرامبەر کەنەدا کرد و دواتر گۆڵێکی یەکلاییکەرەوەی بەرامبەر چیلی کرد. لاوتارۆ لە هەردوو یاریدا وەک یاریزانی یەدەک بەشداری کرد.

فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی دیاری گواستنەوەی یاریزانان لە زاری ئالێخاندرۆ کامانۆ، بەڕێوەبەری کارەکانی لاوتارۆ دەڵێت

تەواوی رێگەکانی گواستنەوەی لاوتارۆ بۆ خولی سعودیە داخراون، چونکە لەگەڵ ئینتەر گەیشتووەتە رێککەوتن و گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە.

گرێبەستی ئێستای مارتینێز لە هاوینی ساڵی 2026 لە ئینتەر بەسەردەچێت و رەنگە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە.

مارتینێز لە هاوینی ساڵی 2018 لە رایسینگ کڵەبەوە پەیوەندی بە ئینتەر میلان کرد.

لە وەرزی رابردوودا، مارتینێز 27 گۆڵی لەگەڵ ئینتەر لە تەواوی پاڵەوانیەتییەکاندا کرد و بە 24 گۆڵیش بووە گۆڵکاری سێریا ئەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button