ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

دوا رۆژەکانی ئۆسیمینە لە ناپۆلی و یانەیەکی سعودی ئۆفەری خەیاڵی پێشکەشکردووە

سعودیە لە گواستنەوەی ئەستێرەکان ناوەستێت

Yariga App

یاریگا –

ئەهلی سعودی تاکە یانەیە ئۆفەری فەرمی پێشکەشی ڤیکتۆر ئۆسیمین، هێرشبەری نایجێری و ناپۆلی کردووە.

رۆژنامەی ئێل ماتینۆی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، ناپۆلی رێگە بە ئۆسیمین دەدات، ریزەکانی جێبهێڵێت، ئەگەر ئۆفەرێکی گونجاوی پێشکەش بکرێت.

ڤیکتۆر سەرنجی چەندین یانەی ئەوروپی و سعودی راکێشاوە، هەرچەندە بەهای لە بازاڕی گواستنەوەکان بەرزە، ئەمە جیا لە بەرزی مووچەکەی.

لە رۆژنامەکەدا هاتووە

ناپۆلی پلانی جێگرەوەی نییە، ناپۆلی نایەوێت پارێزگاری لە یاریزانێک بکات کە مووچەکەی بگاتە 16 ملیۆن یۆرۆ، بۆیە بریکارەکەی خەریکی گەڕانە بە دوای یانەی جێگرەوەی باش و ئەهلی سعودی تاکە یانەیە ئۆفەری فەرمی پێشکەش کردووە، ئۆفەرەکەشی گەورەیە.

لە راپۆرتی رۆژنامەکەدا روونکراوەتەوە، ئۆسیمین دەیەوێت یاری لە پرێمەرلیگ بکات، بەڵام یانەکانی چێڵسی، ئارسیناڵ و مانچێستەر یونایتد بە هۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە دەکەن و نایانەوێت پەلە لە گواستنەوەی یاریزاناندا بکەن.

ئۆرێلیۆ دی لاورێنتیس، سەرۆکی ناپۆلی ئامادەنییە بە کەمتر لە 120 ملیۆن یۆرۆ رێگە بە چوونە دەرەوەی ئۆسیمین بدات، بۆیە پێشبینی ناکرێت پاریس سانجێرمان و چێڵسی ئەم بڕە پارەیە خەرج بکەن.

ئەهلی ئامادەکاری تەواوی بۆ گواستنەوەی ئۆسیمین کردووە، تەنانەت ئامادەیە مووچەکەی بەڕێژەیەکی بەرچاو بەراورد بە مووچەی ئێستای لە ناپۆلی زیاد بکات.

ئۆسیمین، 25 ساڵ لە وەرزی رابردوودا بەشداری لە 32 یاریدا کرد. 17 گۆڵ و چوار ئەسیستی هەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button