ئیسپانیائینگلتەراراپۆرتی تایبەت

سارا دوک؛ ئەو کچە پۆرتوگاڵییەی کەپڵی زۆربەی ئەستێرەکانی تۆپی پێ ئێرەیی پێدەبەن

یاریگا –

کچێک هەیە زۆربەی کەپڵی ئەستێرەکانی تۆپی پێ غیرەی لێ دەکەن، لەوانەیە بڕوا نەکەن، بەڵام کچێکی پۆرتوگاڵی هەیە خۆشەویست و هاوژینی هیچ یاریزانێک نەماوە بیناسێت و غیرەی لێ نەکات.
سارا دوک، کچێکی شۆخ و شەنگی پۆرتوگاڵییە، مامۆستای زمانە و شەش زمان دەزانێت، بووەتە مامۆستای چەندان یاریزانی تۆپی پێ و زمانی فێرکردوون.
ئەم کچە 31 ساڵانە جگە لەوەی شۆخ و شەنگە، زمانەکانی پورتوگالی، ئینگلیزی، ئەڵمانی، فەرەنسی، بەڕازیلی و ئیسپانی دەزانێت، لە ئاهەنگی لەدایکبوون و بۆنە تایبەتەکانی ئەستێرەکانی تۆپی پێ بانگهێشت دەکرێت و ناوبانگی پەیدا کردو

ئەو مامۆستایە راهێنەری جولیان ئەلڤارێزی یاریزانی مانچێستەر سیتی بووە و هەروەها ڤینیسیۆس جونیۆر بە یەکێک لە قوتابییەکانی ئەو هەژمار دەکرێت، کە سەرەتای ئەم مانگە بانگهێشتی ئاهەنگی لەدایکبوونی کردبوو.

ئەم مامۆستایە 31 ساڵانە پێش ئەوەی ببێتە مامۆستای تایبەتی ئەستێرەکانی تۆپی پێ، پێشتر لە پۆرتۆ پارێزەر بوو.
سارا مامۆستای جولیان ئالڤارێز، ڤینیسیۆس جونیۆر، ئارسەر میلۆ، ریچارلیسن و ئێندریک بووە، لەبەر ئەوەی زمانی پۆرتوگاڵی و ئیسپانی زۆر بە باشی دەزانێت، زیاتر دەبێتە مامۆستای یاریزانە بەڕازیلییەکان و لالیگا، کاتێک یاریزانەکان دەچنە خول یان وڵاتێکی نوێ پێویستییان بەوە دەبێت خۆیان فێری زمانی ئەو وڵاتە بکەن و لە ئیسپانیا و پۆرتوگاڵ هەمیشە سارا بژاردەی یەکەمی ئەستێرەکانی تۆپی پێیە.
جوانی و کەشخەیی سارا کێشەی بۆ هاوژین و خۆشەویستی ئەستێرەکانی تۆپی پێ دروستکردووە، سارا چەند جارێک رایگەیاندووە، کەپڵەکانی یاریزانەکان ناهێڵن ببێتە مامۆستای یاریزانەکان و ئێرەیی پێدەبەن و غیرەی لێدەکەن.

 

View this post on Instagram

 

سارا بڕوانامەی ماستەری لە دەروونناسی وەرزشی و راهێنەری دەروونی لە ئیسپانیا بەدەستهێناوە، دواتر چووەتە ئەمریکا بۆ ئەوەی بڕوانامەی راهێنەری دەروونناسی وەربگرێت، ئینجا لە پۆرتۆ وەکو مامۆستای زمانەوانی دەستی بەکارکردووە و ئێستاش وەکو مامۆستای زمانەوانی چەند یاریزانێکی پرێمەرلیگ کاردەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button