
یاریگا –
ئێندریک، هێرشبەری بەڕازیلی فەرەنسای جێهیشت و گەڕایەوە مەدرید.
کەناڵی ئێل چیرینگویتۆ بڵاویکردووەتەوە، ئێندریک، دوای تەواو بوونی ماوەی خواستنەکەی لەگەڵ لیۆن، فەرەنسای جێهێشت و گەڕاوەتەوە مەدرید، ئەو هێرشبەرە بەڕازیلییە لە ڤاڵدێبێباس دەست بە مەشقەکانی دەکاتەوە و چاوەڕێی کارلۆ ئانچێلۆتی دەبێت تاوەکوو بانگهێشتی مۆندیالی بکات.
ئێندریک لە مێرکاتۆی زستانە ریال مەدریدی جێهێشت و بەشێوەی خواستن بۆ ماوەی شەش مانگ پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد، شەوی رابردوو کۆتا یاریی خۆی بە درێسی لیۆن کرد، 4-0 بە لانس دۆڕاند و دوای یارییەکە راستەوخۆ گەڕایەوە مەدرید.
👀🇧🇷 ¡Endrick ya está en Madrid!
👉El brasileño se ejercitará en Valdebebas tras su cesión en Lyon, a la espera de estar mañana en la lista de Ancelotti para el Mundial.
📹 @marcosbenito9 pic.twitter.com/9XX0tU27qS
— El Chiringuito TV (@elchiringuitotv) May 18, 2026
هێرشبەرە 19 ساڵانییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بە درێسی لیۆن بەشداریی 21 یاریی کرد، 8 گۆڵی کرد و 8 گۆڵی دروستکرد.
ئێندریک لەپێناو بەشداریکردن لە مۆندیال پەیوەندی بە لیۆن کرد، ئەمڕۆ دووشەممە 18ـی ئایاری 2026 کارلۆ ئانچێلۆتی لیستی کۆتایی بەڕازیل بۆ مۆندیال رادەگەیەنێت و ئێندریک هیواخوازە بانگهێشت بکرێت.



