بازاڕی گواستنه‌وه‌سعودیەگرنگترین

ئەفسانەیەکی ریال مەدرید پەیوەندی بە نەسڕی سعودی دەکات

گۆڕانکارییەکی گەورە...

یاریگا –

فێرناندۆ هێرۆی ئەفسانەی ریال مەدرید پەیوەندی بە یانەی نەسڕی سعودی دەکات.

رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای سپۆرت رودی گالێتی بڵاویکردووەتەوە، فێرناندۆ هێرۆ لەگەڵ نەسڕ گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و ئەفسانە ئیسپانییەکە دەبێت بە بەڕێوبەری وەرزشی یانەکە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی گالێتی، هەمووشتێک کۆتایی هاتووە، بەم زووانە یانە سعودییەکە گرێبەستەکە رادەگەیەنێت و هێرۆ بەرەو سعودیە بەڕێدەکەوێت.

فێرناندۆ هێرۆ کێیە؟

هێرۆ ئەفسانەیەکی ریال مەدریدە و لە هێڵی بەرگری یاری کردووە، لە ساڵی 1987 تا 1989 درێسی ریال ڤایدۆلیدی پۆشیووە، لە 1989 تا هاوینی 2003 یاری بۆ ریال مەدرید کردووە، 2004 یاری بۆ رەیانی قەتەری کردووە، هاوینی 2005 لە یانەی بۆڵتنی ئینگلیزی وازی لە یاریکردن هێنا.

بەدرێسی سەرجەم یانەکان بەشداری 694 یاری کردووە، 131 گۆڵی کردووە و 33 گۆڵی درووستکردووە، بە درێسی هەڵبژاردەی ئیسپانیاش بەشداری 89 یاری کردووە، 29 گۆڵی کردووە و 3 گۆڵیشی درووستکردووە.

سێ نازناوی چامپیۆنزلیگ، پێنج نازناوی لالیگا، نازناوێکی جامی شای ئیسپانیا، نازناوێکی جامی سوپەری ئەوروپا، شەش نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیا و چوار نازناوی جامی کیشوەرەکانی لەگەڵ ریال مەدرید بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button