ئه‌مریکا

ڕیڤاڵدۆ ڕەخنەی توندی هەیە ژمارە ’10’ دراوە بە پاکیتا

یاریگا- ڕیڤاڵدۆی ئەفسانە و یاریزانی پێشووتری هەڵبژاردەی بەڕازیل بە توندی ڕەخنەی گرت لەوەی درێسی ژمارەی ’10’ی سامبا لۆکاس پاکیتا پۆشیویەتی بۆ یاری سوپەرکلاسیکۆ.

ڕیڤاڵدۆ، کە ماوەی ساڵانێکی زۆر خزمەتی بەڕازیلی کرد بەو ژمارەیە و مۆندیالی 2002ی لەگەڵ هاوڕێێانی بردەوە، لە ئینستاگرام نووسیویەتی: “تەماشای یاری سوپەرکلاسیکۆم کرد و خەمبار بووم بەوەی بینیم پاکیتا ژمارەی ’10’ی پێدراوە. ئەو ژمارەیە لەسەر ئاستی جیهان جێگەی ڕێزێکی گەورەیە. نابێت بدرێت بە یاریزانێکی یەدەک کە گێمی دووەم بێتە ناو یارییەوە. ژمارە 10 هەموو جیهان دەیناسێت و ڕێزی بۆی هەیە، چونکە یاریزانێکی وەک پێلی، ڕێڤێلینۆ، زیکۆ، ڕیڤاڵدۆ، کاکا، ڕۆناڵدینهۆ و نێیمار پۆشیویانە. من سەرکۆنەی پاکیتا ناکەم بۆ ئەم بڕیارە، بەڵکوو سەرکۆنەی دەستەی هونەری دەکەم کە بە پێدانی ئەو ژمارەیە یاریزانێکی وا دەرکەوتوو دەخەنە ژێر فشارێکی گەورەوە.”

تانگۆ بە تاکە گۆڵێک لە ڕێگەی لێدانێکی سزای لیۆنێل مێسیەوە تۆماریان کرد، توانیان شکست بە ڕکابەرە مێژووییەکەیان بێنن لەسەر خاکی سعوودیا، لەو یارییەی نێیمار تێدا بەشدار نەبوو کە ساڵانێکە هەڵگری یەکەمی ژمارە 10ی سیلیساوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button