ئیتاڵیا

میلان پارێزگاریی لە گەوهەرەکەی دەکات

یاریگا –

یانەی ئەیسی میلان نایەوێ فرانچێسکۆ کاماردا بنێرێتە دەرەوەی یانەکەی و بڕیار لەسەر مانەوەی دراوە.

نۆڤەمبەری ساڵی رابردوو کاماردا بوو بچووکترین یاریزانی مێژووی خولی ئیتاڵی کاتێک تەمەنی هێشتا 15 ساڵ و 260 رۆژ بوو ستیفانۆ پیۆلی بەهۆی زۆری پێکانی یاریزانەوە بانگهێشتی ریزی یەکەمی رۆسۆنێری کرد و بەرانبەر فیورێنتیان هێنایە یارییەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، ئەو یاریزانە لە میلان دەمێنێتەوە و گرێبەستێکی نوێی لەگەڵدا دەکرێ؛ بۆ ئەو مەبەستەیش بڕیار دراوە.

کاماردا لە هێڵی هێرشبەریی یاریی دەکات و بە داهاتووی میلان دادەنرێت.

رۆمانۆ باس لەوە دەکات گرێبەستە نوێیەکە بەم زووانە ئامادە دەکرێت بۆ واژۆکردن و رێککەوتنی دوولایەنە.

دوای رۆیشتنی پیۆلی، بە ئەگەرێکی زۆرەوە فۆنسیکای راهێنەری لیل پۆستەکە وەربگرێت و ئاڵنگارییەکان لە ئەستۆ بگرێت. ئەرکە نوێیەکە بۆ فۆنسیکا بێ ئاڵنگاریی نابێت، بەتایبەت لە رووی هێرشبەرییەوە بۆ قەرەبووکردنەوەی رۆیشتنی ئۆلیڤیە ژیرو.

بابەتی زیاتر

Back to top button