ئینگلتەراگرنگترین

یارییەکانی کۆتایی؛ گرێکوێرەی بەردەم هالاند

یاریگا –

ئەمشەو جارێکیتر ئێرلینگ هالاند دەستەوەستان بوو لە فیناڵدا لەگەڵ مانچێستەر سیتی.

لەگەڵ ئەوەی نکوڵی لە توانا گۆڵکارییەکەی ئێرلینگ هالاند ناکرێت لەوەتەی دەرکەوتنی لە خولە بەهێزەکانی ئەوروپا کە سەرەتاکەی لەگەڵ دۆرتمۆندی ئەڵمانی بوو. بەڵام لەو کاتەوەی ساڵی 2022 هاتووەتە مان سیتی، دێوەزمەی یارییەکانی کۆتایی بەرۆکی ئەو ئەستێرە نەرویجیە بەرنادات.

هالاند کە لە یەکەم وەرزی خۆی لە پرێمەرلیگ توانی 36 گۆڵ بکات و ڕیکۆرد بشکێنێت، لەم وەرزەیش هەر باڵادەستی خۆی سەلماند و توانی 27 گۆڵ تۆمار بکات و ببێتەوە بە گۆڵکاری ئەو خولە پڕ ئاڵنگارییە.

بەڵام ئەم مەکینەی گۆڵە، لەگەڵ مان سیتی لە فیناڵەکاندا گرێکوێرەی بۆ دروست بووە. لە کاتێکدا پێشتر لە جامی ئەڵمانیا لە یەکەم فیناڵی خۆیدا توانی دوو گۆڵ بۆ تۆمار بکات کاتێک وەرزی 2020-2021 توانی بە ئەنجامی 4-1 لە لایپزیگیان بردەوە.

گۆڵەکانی دۆرتمۆند و لایپزیگ
https://youtu.be/nqmK4PMhBsE?si=AK–NlyU-zzlHvG9

یاریی کۆتایی جامی ئینگلتەرا کە لە وێمبڵی لە نێوان هەردوو مانچێستەرەکەدا بەڕێوە چوو، ئەستێرە نەرویجیەکە نەیتوانی ڕێگەی گۆڵ بدۆزێتەوە.کە ئەوە شەشەمین فیناڵ بوو بۆ هالاند هەروا بەبێ گۆڵ بێتە دەروە.

گۆڵکارەکەی سیتیزنس لە دوو جامی یەکێتی ئینگلتەرا بێ گۆڵ بووە. لە دوو جامی قەڵغان و جارێکیش لە فیناڵی چامپیۆنزلیگ و سوپەری ئەورووپیش هەر نەیتوانیوە ئەو گرێکوێرە بکاتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button