ئه‌ڵمانیائه‌مریکا

بەهۆی لێدانی لە ڕاهێنەری فرایبۆرگ، کاپتنەکەی فرانفۆرت بە قورسی سزا درا

یاریگا- لە یاری نێوان فرایبۆرگ و ئینتراخت فرانکفۆرت لە گەڕی 11ی خولی ئەڵمانیی، خولەکە زیادکراوەکانی یارییەکە ڕووداوی توندوتیژی بەخۆوە بینی کاتێک کاپتنەکەی فرانفۆرت بە لێدانێکی سەخت لە دەرەوەی هێڵی یاریگا، ڕاهێنەری یانەی دژبەری خست بە زەویدا.

تۆزێک پێش ئێستا یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا سزای داڤید ئەبراهامی ڕاگەیاند لە پای ئەو هەڵسوکەوتە ناوەرزشییەی، کە بریتییە لە ڕاگرتنی ناوبراو بۆ حەوت هەفتە لەگەڵ 21 هەزار پاوەند وەک سزای ماددی.

ئەو هەڵسوکەوتە بووە هەوێنی کاردانەوەی دەستبەجێی یاریزانانی فرایبۆرگ و پێکداهەڵپژانی لێکەوتەوە، تا دادوەری یارییەکە کاپتنەکەی فرانکفۆرت و یاریزانێکی یەدەکی فرایبۆرگی بە کارتی سووری ڕاستەوخۆ کردە دەرەوە.

دیمەنەکە بە ڤیدیۆ:

https://youtu.be/4X3es7D0q7E

بابەتی زیاتر

Back to top button