بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

كەیلۆر ناڤاس رۆیشتنی لە پاریس راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

كەیلۆر ناڤاس، گۆڵپارێزی كۆستەریكی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی رۆیشتنی خۆی لە ریزەكانی یانەكەی لە كۆتایی وەرز راگەیاند.

گرێبەستەكەی ناڤاس لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت.

پێش كۆتا یاری پاریس سانجێرمان لەم وەرزەی لیگ وەن لە یاریگای خۆیاندا كەیلۆر ناڤاس رۆیشتنی لە ریزەكانی یانە فەڕەنسیەكە راگەیاند.


ناڤاس لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیویەتی:

هەر چركەیەك لە پارك دۆ پرێنس بەسەرم دەبرد سەرسوڕهێنەر بوو، هەمیشە سوپاسی خودا دەكەم چونكە هەستم بە خۆشەویستی و هاندانی ئەو دەكرد.

شانازییەكی گەورە بوو لەم یاریگا سەرسوڕهێنەرەدا بەرگری لەم لۆگۆیە بكەم، هێشتا ئامانجەكان لە پێشمانە، بەڵام نەمدەویست ئەم دەرفەتە لە دەست بدەم كە ماڵئاوایی لەم ماڵەی خۆم بكەم.

ناڤاس لە گواستنەوەكانی ساڵی 2019 لە ریزەكانی ریال مەدریدەوە بە بەهای 15 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە كرد.

لەگەڵ یانە فەڕەنسیەكە 113 یاریكردووە و لە 51 یاری تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی هێشتووەتەوە و 94 گۆڵی لێكراوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button