ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

کۆدەکانی سەرکەوتنی ریال مەدرید؛ ئەنچیلۆتی بەرامبەر پێرێز لاوازە یان ژیرانە مامەڵە دەکات؟

یاریگا –

ئەنچیلۆتی بە شێوازی راهێنەرایەتییەکەی هەمووانی سەرسام کردووە، لەوانەیە هەندێک راهێنەر هەبن بە دەستکەوتەکانیان خۆیان هەڵبدەنەوە، یان هەندێکیان شانازیی بە نوێگەرییەکانیان لە زانستی راهێنەرایەتی بکەن و بەشێکیشیان لە کۆنتڕۆڵکردنی ژووری جلگۆڕین زۆر لێزان و بەتوانان، کارلۆ ئەنچیلۆتی لەو راهێنەرانەیە هەر سێ خاڵەکەی تێدایە.

کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریال مەدریدی ئیسپانی لە ماوەی راهێنەرایەتی خۆیدا کە نزیکەی 30 ساڵە، لەگەڵ چەند سەرۆک یانەیەکی بەهێز و بەناوبانگ کاری کردووە، لە ئەیسی میلان لەگەڵ سیلڤیۆ بێرلسکۆنی و لە پاریس سانجێرمان لەگەڵ ناسر خلێفی کاریی کردووە، ئێستاش لە ریال مەدرید لەگەڵ فلۆرێنتینۆ پێرێز کار دەکات، خۆگونجاندن لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەی بە یەکێک لە کۆدەکانی سەرکەوتنی ئەنچیلۆتی لە ریال مەدرید دادەنرێت.

Ancelotti Florentino Perez Real Madrid Mbappe

ئەنچیلۆتی خۆی لە رووبەڕووبوونەوە و بەریەککەوتن دوور دەگرێت

کارلۆ ئەنچیلۆتی لەو راهێنەرانەیە هەرگیز لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکان یان دیمانەکانی بە نەرێنی باسی بەرپرسانی یانەکەی ناکات، هەرگیز بە نەرێنی باسی فلۆرێنتینۆ پێرێزی نەکردووە، هەربۆیە سێ ساڵ لەمەوبەر پێرێز بۆ جاری دووەم ئەنچیلۆتی کردەوە راهێنەری ریال مەدرید.

ئەنچیلۆتی کاتێک لە ئەیسی میلان بوو، رێگای بە بێرلیسکونی دەدا دەست لە کاروبارەکانی وەربدات یان لە راهێنانەکان بچێتە ژووری جلگۆڕێن و قسە بۆ یاریزانەکانی میلان بکات، ئەنچیلۆتی هەمیشە بە نەرمی مامەڵە لەگەڵ سەرۆکی یانەکەی دەکات و هەوڵ دەدات گوژری لە نێوانیان دروست نەبێت، لەکاتێکدا چەندان راهێنەر لە رێگریکردن لە دەستوەردان لە کاروبارەکانیان زۆر هەستیار و توندن.

Zidane ready to turn Ancelotti lessons upon his old master in Bayern-Madrid clash

ئەنچیلۆتی وەکو زیدان کەللەڕەق نییە

ئەنچیلۆتی خاڵی هاوبەشی لەگەڵ زیدان زۆرە کە لە ریال مەدرید ماوەیەک بەیەکەوە کاریان کردووە، بەڵام زیدان وەکو ئەنچیلۆتی نەرم نییە و کەللەڕەقە، هەربۆیە دوای ئەوەی زیزۆ وازی لە راهێنەرایەتی ریال مەدرید هێنا و بۆ جاری دووەم دەستی لەکارکێشایەوە، فلۆرێنتینۆ پێرێزیش بۆ جاری دووەم ئەنچیلۆتی گەڕاندەوە.

زیدان لە کاتی ماڵئاوایی کردنی لە ریال مەدرید بە چەند وشەیەک رەخنەی لە هەڵسوکەوتەکانی پێرێز گرتبوو، لە میدیاکان سەرۆکی ریال مەدرید بە هۆکاری سەرەکی رۆیشتنی زیدان لە ریال مەدرید لێکدرایەوە، بەڵام پێرێز سێ ساڵە لەگەڵ ئەنچیلۆتی کار دەکات و پەیوەندییەکی بەهێز و دۆستانەیان هەیە.

Real Madrid Manager Carlo Ancelotti picking his way through Florentino Perez  minefield with selections - Football España

پێرێز هەرچییەک بڵێت ئەنچیلۆتی بە قسەی دەکات

لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان کارلۆ ئەنچیلۆتی بەهۆی چەند پێکانێکی گەورەی بەرگریکارەکانی لە چەند کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتبووی بەرگریکارێکی نوێ دەگوازینەوە، بەڵام کاتێک فلۆرێنتینۆ پێرێز بڕیاریدا هیچ یاریزانێکی نوێ نەکڕێت راهێنەرە ئیتاڵییەکەش لە بۆچوونەکەی خۆی پەشیمان بووەوە.

سەرەڕای ئەوەی بەهۆی پێکانی ئالابا و میلیتاو مەدریدییەکان لە هێلی بەرگری دووچاری کێشەی گەورە ببوونەوە، بەڵام کاتێک پێرێز بڕیاریدا لە گواستنەوەی زستانە هیچ بەرگریکارێک ناکڕن، ئەنچیلۆتی قسەی خۆی گۆڕی و راگەیاند پێویستیان بە گواستنەوەی بەرگریکاری نوێ نییە، لەکاتێکدا پێش ئەوەی بۆچوونەکەی پێرێز ئاشکرا بێت، راهێنەرە ئیتاڵییەکە گواستنەوەی بەرگریکارێکی بە پێویستی دەزانی.

هەبوونی بۆچوونی جیاواز لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان سەلماندی ئەنچیلۆتی تەواو پابەندی بڕیارەکانی پێرێز و هیچ لاری نەبوونێکی نییە.

Real Madrid's Carlo Ancelotti blasts 'strange' criticism of Florentino Perez  from UEFA president - ESPN

ئەنچیلۆتی هەمیشە ستایشی پێرێز دەکات

پەیوەندیی نێوان ئەنچیلۆتی و پێرێز هێندە بەهێزە بەردەوام راهێنەرە ئیتاڵییەکە لە لێدوانەکانی ستایذشی رۆڵی سەرۆکی یانەکەی دەکات و سووپاسی دەکات، سەرەڕای ئەوەی لەم ساڵانەی دواییدا سەرۆکی یانەی مەدریدییەکان دەرگای گەنجینەی یانەکەی داخستووە و پارە لە گواستنەوەی یاریزانان خەرج ناکات، کەچی هەمیشە کارلۆ ستایشی دەکات.

گەرچی پێرێز لە کڕینی یاریزانی گەورە دەستی گرتووە و پارەی زۆر خەرج ناکات و هەوڵ دەدات خۆی لەگەڵ یاسای دارایی خاوێن و قەیرانی دارایی بگونجێنێت و زیاتر کار لەسەر نۆژەنکردنەوەی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەکات، کەچی ئەنچیلۆتی هەمیشە ستایشی دەکات و هەوڵ دەدات پەیوەندییە بەهێزەکەیان بەردەوام بێت.

ژووری جلگۆڕینێکی نموونەیی لە ریال مەدرید دروستکردووە

ئەنچیلۆتی هەمیشە بە سیاسەتە ئارام و نەرمەکەی کۆنتڕۆڵی ژووری جلگۆڕینی تیپەکەی دەکات، لە ریال مەدرید بە تەواوەتی کۆنتڕۆڵی یاریزانەکانی کردووە و پێچەوانەی بارسێلۆنا هیچ نهێنییەکی ژووری جلگۆڕین ناچێتە دەرەوە و میدیاکان ناتوانن دەستیان بە نهێنییەکانی تیپەکەی ئەنچیلۆتی بگات.

ئەنچیلۆتی توانیویەتی تەواوی یاریزانەکانی تیپەکەی رازی بکات و لە مەشق و راهێنانەکان و یارییەکان هیچ ناکۆکییەک لە نێوان یاریزانە سەرەکییەکان و یەدەکان رووینەداوە و هەمیشە راهێنەرە ئیتاڵییەکە جێگای رەزامەندیی سەرجەم یاریزانەکانیەتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button