ئینگلتەراگرنگترین

ئەم وەرزە بۆ ئێنزۆ کۆتایی هات

یاریگا –

بەهۆی پێکان ئەم وەرزە بۆ ئێنزۆ فێرناندێزی ئەرجەنتینی کۆتایی هات.

رۆژنامەنووس هێرنان کاستییۆ بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ ئێنزۆ فێرناندێزی ئەستێرەی یانەی چێڵسی ئینگلیزی نەشتەرگەری بۆ دەکرێت، بۆ هۆیە بۆ ماوەی مانگێک لە یاریکردن دووردەکەوێتەوە.

بەهۆی ئەو نەشتەرگەرییە، ئەم وەرزە بۆ ئەستێرە ئەرجەنتینییە کۆتایی دێت و ناتوانێت بەشداری هیچ یارییەکی دیکەی یانەکەی لەم وەرزەدا بکات.

هەر بەپێی زانیارییەکانی هێرنان، ئێنزۆ بۆ کۆپا ئەمریکا گرفتی نابێت، تا ئەوکات بە تەواوی چاکدەبێتەوە و لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەشداری پاڵەوانێتییەکە دەکات.

بەپێی میدیا ئەرجەنتینییەکان، یاریزانە تەمەن 23 ساڵانییەکە بەدرێژایی ئەم وەرزە بەپێکانەوە یاری کردووە و بەدەست ئازارەوە ناڵاندوییەتی، بەڵام بڕیاریداوە تا کۆتایی وەرزەکە خۆی بگرێت و نەشتەرگەرییەکەی بۆ ئێستا دواخستووە.

ئێنزۆ لە زستانی 2023 بە بڕی 121 ملیۆن یۆرۆ لە بێنفیکای پۆرتوگالییەوە پەیوەندی بە چێڵسی کرد، بە درێسی بلوز لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بەشداری 62 یاری کردووە، 7 گۆڵی کردووە و 5 گۆڵیشی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button