ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

چاڤی پێویستی بە بارسایە یان بە پێچەوانەوە؟

میدیاکانی ئیسپانیا زانیاری نوێ لەبارەی مانەوەی چاڤی بڵاودەکەنەوە

یاریگا –

سەرەڕای دۆڕانی یاریی کلاسیکۆ، پێشبینی مانەوەی چاڤی هێرناندێز لە پۆستی راهێنەرایەتی بارسێلۆنا دەکرێت.

جێرارد رۆمێرۆ، رۆژنامەنووسی دیاری تۆڕی هەواڵی Fichajes بڵاویکردووەتەوە، سەرەڕای دۆڕانی ئێل کلاسیکۆ، دەرفەتی مانەوەی چاڤی زیاتر دەبینم.

هەرچەندە چاڤی بڕیاری جێهێشتنی پۆستەکەی لە کۆتایی ئەم وەرزە داوە، بەڵام تاوەکو ئێستا دەنگۆی مانەوەی لە پۆستەکەی بڵاودەکرێنەوە، سەرەڕای تێپەڕبوونی چوار مانگ بەسەر بڕیارەکەی.

دوای بردنەوەی یاری چوونی قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر پاریس سانجێرمان، چاڤی دووپاتیکردەوە، لە بڕیارەکەی پاشگەز نابێتەوە، بەڵام ئێستا چاڤی لە چامپیۆنزلیگ دەرکرا و هیوای بردنەوەی لالیگاشی زۆر کەمبووەتەوە.

بارسێلۆنا پێویستی بە چاڤییە یان بە پێچەوانەوە؟

بەردەوامبوونی چاڤی سەقامگیرییەکی بێوێنە لە بارسێلۆنا دروستدەکات، بەتایبەت لەم دۆخە داراییە سەختەی بارسا، توانیویەتی گونجاندنێک دروستبکات.

بارسا دەیەوێت چاڤی لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە، یەکەمیان بۆ سەقامگیری یانە و دووەمیان، دەستنیشانکردنی راهێنەرێک، پارەی پێویستە و ئەمەش کاریگەری لەسەر بودجەی ئەم هاوینە دروست دەکات.

سەرەڕای دۆڕانی کلاسیکۆ و دەرکرانیان لە چامپیۆنزلیگ، بەڵام ئاستی گشتی یانەکە بەرەوپێشچووە و رۆژنامەی سپۆرت روونیکردووەتەوە، سەرۆکایەتی بارسا دەیەوێت چاڤی بهێڵێتەوە، بەڵام ئەمە پەیوەستە بە چەند قۆناخێکی کارگێڕی کە پێویستە خوان لاپۆرتا بینێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button