ئیسپانیاگرنگترین

ڤاسکێز گفتوگۆی یاریزانانی یانه‌كه‌ی پێش گۆڵەكه‌ی دواین خوله‌ك ئاشکرا دەکات

یاریگا –

لۆکاس ڤاسکێزی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید دوای سەرکەوتنەكه‌يان بەرامبەر بارسێلۆنا لە کلاسیکۆ گوتی، شه‌وێكی نایابمان به‌رێكرد.

ریال مەدرید جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ بارسێلۆنا بۆ 11 خاڵ بەرزکردەوە و نزیکبووەوە لە بەدەستهێنانی نازناوەکە، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كلاسیكۆی لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ له‌ بارسێڵۆنا برده‌وه‌.

ڤاسکێز لە لێدوانێک بۆ رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی گوتی، سەرسوڕهێنەرە، شەوێکی نایابمان لەگەڵ هاندەرانمان بەسەر برد، ئەمەش شتێکە کە هەموومان شایەنی ئەوەن هەنگاوێکی زۆر گەورەمان بەرەو نازناوی خولەکە ناوه‌.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: جارێکی تر یارییەکی نایابمان ئەنجامدا، هەموو هەوڵێکمان بۆ بەدەستهێنانی ئەم سەرکەوتنە بوو، ئەمەش ئەو سوودەمان پێدەبەخشێت له‌ نازناوەکە نزیکتر ببینه‌وه‌.

سەبارەت بە تۆمارکردنی گۆڵی ریال مەدرید لە كۆتا خوله‌كه‌كان گوتی: پێنج خولەک پێش کۆتایی هاتنی یارییەکە، هەڵەیەکمان كرد، دواتر له‌ نێوان خۆمان قسه‌مان كرد و گوتمان، هه‌وڵ بده‌ین بۆ گۆڵ و ده‌توانین گۆڵ بكه‌ین، سەركه‌وتوو ده‌بین، ئامانجه‌كه‌مان پێكا، هەمیشە دەمانەوێت سەرکەوتن بەدەست بهێنین، تاكو کۆتایی  ده‌جه‌نگین و وازناهێنین، بۆ ئێمه‌ یاری کۆتایی خولەکە بوو کارێکی نایابمان كرد و زۆر دڵخۆشین.

بابەتی زیاتر

Back to top button