ئه‌مریکاگرنگترین

لیۆنێل مێسی چەند گۆڵی بۆ ئینتەر مەیامی كردووە؟

یاریگا –

لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی تۆپی پێ و كاپتن و سەركردەی هەلبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریكی بەردەوامە لە پێشكەشكردنی ئاستی بەرز و گۆڵ كردن بۆ یانەكەی.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئینتەر مەیامی لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری ناشڤیڵی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە.

بەو بردنەوەیەش ئینتەر مەیامی كۆی خاڵەكانی بۆ 18 خاڵ بەرزكردەوە و لە ریزبەندی یەكەمی خولی ئەمریكا دێت.

لیۆنێل مێسی چەند گۆڵی بۆ ئینتەر مەیامی كردووە؟

پاڵەوانییەتییاریگۆڵ
خولی ئەمریكی128
كۆنكاكاف32
جامی كراوەی ئەمریكا10
جامی خولی ئەمریكا710
كۆی گشتی2320

لیۆنێل مێسی لە ریزبەندی چەندەمی گۆڵكارانی مێژووی ئینتەر مەیامی دێت؟

بە كردنی 20 گۆڵ لیۆنێل مێسی لە ریزبەندی دووەمی گۆڵكارانی مێژووی ئینتەر مەیامی دێت.

ریزبەندی گۆڵكارانی مێژووی ئینتەر مەیامی:

ریزبەندییاریزانگۆڵ
1گۆنزالۆ هیگواین29
2لیۆنێل مێسی20
3لیۆناردۆ كامبانا18
4جۆزێڤ مارتینێز10
5رۆبێرت تایلەر9

لەم وەرزەی خولی ئەمریكیدا لیۆنێل مێسی بەشداری لە شەش یارییدا كردووە و توانیویەتی حەوت گۆڵ بكات و سێ گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button