کوردستانگرنگترین

بۆیەکەمجار لە لە کوردستان زیاتر لە 34 هەزار بلیتی یارییەک فرۆشران

یاریگا –

بۆیەکەمجار لە لە کوردستان زیاتر لە 34 هەزار بلیتی یارییەک فرۆشرا و ئاکرەییەکان ریکۆردیان لە کڕینی بلیتی یاریی یانەکەیان شکاند.

لەو چاڵێنجەی هاندەرانی یانەی ئاکرێ بۆ یارییەکەی ئەمڕۆیان بەرامبەر زاخۆ لە قۆناخی پێش کۆتایی جامی کوردستان رایانگەیاندووە، تاوەکو ئێستا 34 هەزار بلیتی یارییەکە فرۆشراون، کە هاندەرانی یانەکە چاڵێنجێکی ئارەزوومەندانەیان کردووە و هەر کەسێک دەتوانێت چەندان بلیت وەکو پاڵپشتییەک بۆ یانەی ئاکرێ بکڕێت.

هونەر هاوار، سەرۆکی دەستەی هاندەرانی یانەی ئاکرێ بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند :’تاوەکو ئێستا زیاتر لە 34 هەزار بلیتی یارییەکەی ئەمڕۆمان بەرامبەر زاخۆ فرۆشراون، نرخی هەر بلیتێک هەزار دینارە و هاندەرێک یەک بلیتی یارییەکەی وەکو پشتیوانییەک بۆ یانەکە بە شەش ملیۆن دینار کڕیوە’.

ئەمڕۆ کاتژمێر 15:00 ئاکرێ لە پێش کۆتایی جامی کوردستان میوانداریی زاخۆ دەکات و هەندرێنیش لە هەولێر میوانداریی سەیدسادق دەکات، کە وابڕیارە یاریی کۆتایی لە یاریگای نێودەوڵەتی زاخۆ بەڕێوە بچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button